جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ترسناکترین و هه‌ژێنه‌رترین شکه‌نجه‌کان له‌زیندانى گه‌وهه‌ر ده‌شت

 ترسناکترین و هه‌ژێنه‌رترین شکه‌نجه‌کان له‌زیندانى گه‌وهه‌ر ده‌شت

به‌ پێى هه‌واڵى سایتى موجاهدینى خه‌ڵقى ئێران له‌ ژووره‌ تاکه‌که‌سیه‌کانى زیندانى گه‌وهه‌ر ده‌شتى که‌رج بێ به‌زییانه‌ترین و ترسناکترین شکه‌نجه‌کان به‌رێوه‌ ده‌چێ. به‌ پێى ئه‌و راپۆرته‌ جینایه‌تى وا گه‌وره‌ له‌ سه‌ر زیندانیانى ژووره‌ تاکه‌که‌سیه‌کان به‌تایبه‌ت له‌ به‌ندى ١ى ئه‌و زیندانه‌ که‌ناسراوه‌ به‌ کولانه‌ سه‌گ به‌رێوه‌ ده‌چێ که‌ وێناکردنیان زۆر دژوار و له‌چوارچێوه‌ى بیرى مرۆڤى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ به‌ده‌ره‌. زیندانیانى بێ دیفاع که‌ زۆربه‌یان لاون به‌ هۆى ناره‌زایه‌تى به‌ شکه‌نجه‌کانى سه‌رۆکى به‌ند "حه‌سه‌نى ئاخرییان" که‌ شکه‌نجه‌گه‌رێکى بێ به‌زه‌یی و جه‌لادێکى به‌ته‌واوى مانایه‌، ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ شکه‌نجه‌گاکانى زیندان و وه‌حشیانه‌ترین شکه‌نجه‌یان ...

له‌سه‌ر تاقى ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ زۆرجار ده‌بێته‌ هۆى شکانى ده‌ست و پێى زیندانیان و ئێستا ٢ زیندانى به‌ناوه‌کانى سامان محه‌ممه‌دیان و موحسین به‌یگوه‌ندى به‌ هۆى ئه‌و حاڵه‌ته‌ له‌بێهدارى زیندان خه‌وێندراون. کرده‌وه‌ى نامرۆڤانه‌ و جینایه‌تکارانه‌ى وه‌ک ته‌عدا کردن به‌ باتوم و بر٠ینى ده‌واو و ده‌رمان بۆ ماوه‌ێکى زۆر، لێدان و شکه‌نجه‌ى به‌رده‌وامى زیندانیان له‌ ژووره‌ تاکه‌که‌سیه‌کان، که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ گازى بیبه‌ر و فرمێسک رێژ، خه‌واندنى زیندانیان به‌ رووتى له‌سه‌ر عه‌رزى ته‌ر بۆ ماوه‌ێکى زۆر، بر٠ینى پێوه‌ندى ته‌واوى زیندانى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ و جیهانى ده‌ره‌وه‌، کوشتنى زیندانیان و راگه‌یاندنى ئه‌وه‌ى که‌ خۆکوژى بووه‌ و یان مه‌وادى هۆشبه‌رى له‌راده‌به‌ده‌ر به‌کار هێناوه‌، دانى هه‌واڵى ئیعدامى زیندانى به‌خانه‌واده‌که‌ى که‌ ماوه‌ێک له‌مه‌وپێش دایکێک به‌هۆى بیستنى هه‌واڵێکى له‌وجۆره‌ سه‌کته‌ى دڵ لێیدا، دانى خواردن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى زیندوو بمێنه‌وه‌ و پێشگرتن له‌ چاره‌سه‌رى برین و جه‌سته‌ى شکاوى زیندانیه‌کان بۆ ئه‌وه‌ى که‌ تووشی عفونت ببه‌ن و ده‌یان جۆرى شکه‌نجه‌ى تر که‌ ته‌نیا له‌به‌کرێگیراوانى رژیمى جینایه‌تکارى ئاخوندى ده‌وشێته‌وه‌. له‌ئێستا دا ئه‌و زیندانیانه‌ى که‌ له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجێکى وابه‌ره‌وروون ناویان بریتیه‌ له‌ ( ئه‌حمه‌د ئه‌شکان، ره‌زا جه‌لاله‌، مه‌جید ئه‌فشار، موحسینى به‌یگوه‌ند، نه‌قى نه‌زه‌رى، مه‌هدى سورانى ( که‌ به‌ هۆى شکه‌نجه‌ چه‌نه‌گه‌ى شکاوه‌ و ئێستا له‌ژوورى تاکه‌که‌سی دایه‌) قه‌یسه‌ر ئیسماعیلى، مه‌جید مه‌حمووجى، ناسرى قووچان لوو، حوسێن که‌ریمى، حه‌مید ئه‌شکى، شیرمحه‌ممه‌د محه‌ممه‌دى، حه‌سه‌ن شه‌ریفى که‌ ٦ مانگ به‌ بێ هیچ جۆره‌ هۆیێک له‌ژوورى تاکه‌که‌سی و به‌شێوه‌ى رۆژانه‌ له‌ژێر شکه‌نجه‌ دایه‌.



14 سال و 5 ماه و 26 روز و 18 ساعت و 42 دقیقه پیش از این

ترسناکترین و هه‌ژێنه‌رترین شکه‌نجه‌کان له‌زیندانى گه‌وهه‌ر ده‌شت

ترسناکترین و هه‌ژێنه‌رترین شکه‌نجه‌کان له‌زیندانى گه‌وهه‌ر ده‌شت


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن