جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دیمانه‌ى ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى سازمانى خه‌بات له‌سه‌ر ره‌وشی ئافره‌تى کورد، له‌کوردستانى ئێران

دیمانه‌ى ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى سازمانى خه‌بات له‌سه‌ر ره‌وشی ئافره‌تى کورد، له‌کوردستانى ئێران

له‌ دیمانه‌یێکدا به‌رێز شیلان محه‌ممه‌دى ئه‌ندامى کومیته‌ى ناوه‌ندى سازمان خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌سه‌ر ره‌وشی ئافره‌تان له‌ سیسته‌مى ده‌سه‌لاتداریه‌تى رژیمى ئاخوندى و به‌تایبه‌ت ئافره‌تى کورد له‌کوردستانى ئێران و ده‌ورى ئافره‌تان له‌خه‌بات دژى جیاوازى و ئه‌و سته‌مانه‌ى که‌ له‌نیزامى ئاخوندى دا له‌گه‌ڵى به‌ره‌وروون و ئاسۆى خه‌باته‌که‌یان لێدوانى دا. ئه‌و ووتووێژه‌ که‌ له‌ لایه‌ن به‌ریز، ئه‌حمه‌د سه‌فا سازدرابوو له‌ ژماره‌ى ٤٣٥ى رۆژنامه‌ى مێدیا لاپه‌ره‌ى ٤ بلاوکرایه‌وه‌، که‌ ئه‌وه‌ ده‌قى دیمانه‌که‌یه‌:
شیلان محه‌ممه‌دى سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی ژنان له‌ کوردستانى ئێراندا، گووتى: مێژووى به‌رنگاربوونه‌وه‌ و هه‌ستى مافخوازى له‌نێو ژنى کورد ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ساڵیانى رابردوو هه‌رچه‌ند له‌وراده‌ به‌رفراوان و گشتگیره‌ دانه‌بووه‌ به‌لام مافخوازى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نابه‌رابه‌رى و ناعه‌داڵه‌تیه‌کان ...

شتێکى نوێ نییه‌ له‌نێو چینى ژنانى کورد و به‌ جۆرها دژکرده‌وه‌ هه‌رچه‌ند نه‌شیاویش بووبێ وه‌کوو دیارده‌ى (خۆکوشتن) په‌یامى ئازادی ویستى و یه‌کسانیخوازى و بێزارى له‌ سته‌م و ناعه‌داڵه‌تى ده‌ربریوه‌.
گووتیشى، ئافره‌تى کورد له‌کوردستانى ئێران له‌گه‌ڵ ده‌یان کۆت و به‌ند به‌ره‌وروویه‌ و ئه‌و دۆخه‌ بۆته‌ هۆى سه‌رهه‌ڵدانى ده‌یان دیارده‌ى نه‌شیاو و ناله‌بارى دیکه‌ که‌ کاریگه‌رى زۆر خه‌راپ له‌شوێن خۆیان به‌ جێ ده‌هێڵن. ئافره‌تانى ئێران و کوردستان به‌ هاتنه‌ سه‌ر کارى رژیمى نائیسلامى ئاخوندى له‌ساڵى ١٣٥٧ له‌گه‌ڵ زه‌ربه‌یێکى قورس به‌ره‌وروو بوون و ئه‌مجار ته‌واوى نایه‌کسانى و سته‌مه‌کان دژى ژن، بوون به‌یاسا و پشتیوانى ده‌سه‌لات و قانونى وه‌لاتیشى هاته‌ پاڵ و هه‌ل و مه‌رج ئه‌وه‌نده‌ى تر له‌سه‌ر ئافره‌تان به‌رته‌سک تر کرایه‌وه‌ و به‌کرده‌وه‌ ئافره‌تیان کرد به‌ ئامراز و که‌ل و په‌ل بۆ پیاو و رێگه‌کانى هه‌ناسه‌کێشانیان لێ به‌ربه‌ست کردن. به‌لام ئافره‌تانى ئێران و کوردستان هه‌رگیز بژارده‌ى ده‌سته‌وه‌ستانى و کۆڵدانیان نه‌گرتۆته‌ پێش و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ خه‌راپتر بوونى بارودۆخى ژنان له‌ئێران به‌ گشتى ئافره‌تانى به‌ره‌و رادیکال تر کردنى خه‌بات و به‌رنگاربوونه‌وه‌ هانداوه‌ و ئه‌مرۆ حاشاهه‌لنه‌گره‌ حزورى به‌ربلاوى ژنان به‌رێگه‌ى جۆراوجۆر له‌مه‌یدانى خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانێ له‌به‌رانبه‌ر داب و نه‌ریت و که‌له‌پور و یاسا ناعه‌داله‌تیه‌ داسه‌پاوکان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا دا به‌رچاو ده‌که‌وێ. هه‌ر له‌کوردستان به‌جۆرها شێوه‌ى وه‌ک رێکخستنى که‌مپه‌ین و پێکهێنانى ئه‌نجوومه‌ن و شوراى داکۆکیکار له‌ ئافره‌تان و هه‌وڵ دان بۆ به‌ره‌وسه‌ر بردنى راده‌ى خوینده‌وارى و پێگه‌یشتن و هتد.. شاهیدى ئاماده‌یی ئافره‌تان له‌مه‌یدانى خه‌بات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ دژ به‌ یاسا و داب و نه‌ریتى دژى ژنین. ناوبراو زیادى کرد، هه‌رچه‌ند تا گه‌یشتن به‌ ئامانجى سه‌ره‌کى که‌ سر٠ینه‌وه‌ى هه‌رجۆره‌ داب و نه‌ریت و قانوونێکى چه‌وسێنه‌ر و ناعادیلانه‌یه‌ رێگه‌یێکى زۆر له‌پێشه‌ و پرۆسه‌یێکى درێژماوه‌ى فه‌رهه‌نگى پێویسته‌، به‌لام بارودۆخ و هه‌ل و مه‌رجى جیهانى و ناوخۆیی بۆ ئافره‌تان له‌باره‌ و ئه‌مرۆ بیروراى گشتى لاگیرى نه‌هێشتنى هه‌رجۆره‌ سته‌مێکى جینسیه‌تى له‌سه‌راسه‌رى جیهانه‌ ئه‌گه‌ر به‌ یه‌کێتى و ئیراده‌ى قایمه‌وه‌ ئافره‌تى کورد چالاکتر له‌رابردوو بێته‌ مه‌یدان و بانگى ئازادیخوازى و به‌رابه‌رى به‌رزکاته‌وه‌، بێ گومان به‌ مافه‌کانیان شاد ده‌بن و ده‌توانن ئه‌و شوێن و پێگه‌یه‌ى که‌ شیاویانه‌ له‌کۆمه‌ڵگا دا وه‌ده‌ست بێنن. شیلان محه‌ممه‌دى هه‌روه‌ها گووتى: نابێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێ هه‌تا رژیمى دیکتاتۆر و بێ به‌زه‌یی ئاخوندى له‌ئێران ده‌سه‌لاتدار بێ، نه‌ته‌نیا ژنان به‌ڵکو باقى چین و توێژه‌کانى پێکهێنه‌رى ئێران به‌ مافه‌کانیان ناگه‌ن. هه‌ربۆیه‌ ئافره‌تان له‌کوردستان له‌ قۆناغى یه‌که‌م ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن وێراى پیاوان له‌ خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌که‌مان دا به‌شدارى بکه‌ین و بۆ دامه‌زراندنى حکوومه‌تێکى دیموکراتیک و پارلمانى که‌ هه‌موو چین و توێژه‌کان مافه‌کانیان ده‌سته‌به‌ر بکرێ هه‌وڵ بده‌ین. ئێمه‌ له‌کومیته‌ى ئافره‌تانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌و خه‌باته‌ به‌رینه‌ بۆ ئازادى و به‌خته‌وه‌رى مرۆڤه‌کان له‌رێگه‌ى چالاکى و هه‌ڵسوورانى جۆراوجۆر بۆ گه‌یشتن و شادبوونى ئافره‌تانى کورد له‌کوردستانى ئێران به‌ سه‌رجه‌م مافه‌ پێخۆست کراوه‌کانیان به‌ پێى توانا تێ بکۆشین.

بیوگرافى:
شیلان محمدى له‌دایک بووى ساڵى ١٣٦٧ى کۆچى خۆرى خه‌ڵکى شارى بۆکان، سه‌ره‌تاى کارى سیاسی له‌کومیته‌ى ئافره‌تانى سازمانى خه‌بات دابووه‌ له‌دواى ماوه‌ێک له‌ ئۆرگانى راگه‌یاندنى سازمانى خه‌بات هه‌ڵسوورانى بووه‌. له‌کۆنگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات به‌ ئه‌ندامى کومیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات هه‌ڵبژێردراوه‌. ئێستاش له‌ به‌شی ئینگلیسى زانکۆى سه‌لاحه‌دین کۆلیژى زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌کان ده‌خوێنێ.

14 سال و 5 ماه و 26 روز و 20 ساعت و 9 دقیقه پیش از این

دیمانه‌ى ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى سازمانى خه‌بات له‌سه‌ر ره‌وشی ئافره‌تى کورد، له‌کوردستانى ئێران

دیمانه‌ى ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى سازمانى خه‌بات له‌سه‌ر ره‌وشی ئافره‌تى کورد، له‌کوردستانى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن