جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ته‌رمى ئیعدام کراوانى ١٩ بانه‌مه‌ر٠ هه‌روا له‌ ساردخانه‌ى که‌هریزه‌ک راگیراوه‌

ته‌رمى ئیعدام کراوانى ١٩ بانه‌مه‌ر٠ هه‌روا له‌ ساردخانه‌ى که‌هریزه‌ک راگیراوه‌

خه‌باتمێدیا: به‌ تێپه‌رینى نزیک به‌ ٢ حه‌وتوو له‌ ئیعدامى ٥ تێکۆشه‌رى سیاسی رژیمى ئاخوندى ته‌رمه‌کان ناداته‌وه‌ به‌ خانه‌واده‌کانیان و ته‌رمى ئه‌و شه‌هیدانه‌ هه‌روا له‌ ساردخانه‌ى که‌هریزه‌ک راگیراوه‌. "توبا که‌مانگه‌ر" کچه‌ مامى فه‌رزاد که‌مانگه‌ر گووتى: ته‌رمى ئیعدام کراوان هه‌روا له‌ساردخانه‌ى که‌هریزه‌ک راگیراوه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که‌ دایکى فه‌رزاد هه‌وڵێکى زۆرى داوه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ته‌رمى رۆڵه‌که‌ى به‌لام هێشتا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌ ته‌نانه‌ت ...

ته‌رمه‌که‌شى ببینێ و بۆ دوایین جار خواحافیزى لێبکات. رژیمى ئاخوندى له‌سه‌رهه‌ڵدانى ته‌زاهورات و ناره‌زایه‌تى گه‌وره‌ى خه‌ڵکى کوردستان ده‌ترسێ بۆیه‌ ئه‌و ته‌رمانه‌ ناداته‌وه‌ به‌خانه‌واده‌کان و هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش له‌ئارادایه‌ که‌ ئه‌و رۆ٠لانه‌یان به‌ شێوه‌ییک شکه‌نجه‌ کردبێ که‌ نه‌وێرن ته‌نانه‌ت بۆ ساتێکیش بووبێ پیشانى خانه‌واده‌کانیان بده‌ن. فه‌رزاد کاتێک له‌زیندانى کرماشان بوو ته‌واوى له‌شیان زامدار کردبوو و شیرین عه‌له‌م هوولیش بۆ ماوه‌ى ٦ مانگ له‌ژێر قورسترین شکه‌نجه‌کانى زیندان دابوو. جێگه‌ى باسه‌ خه‌لیل به‌هرامیان وه‌کیلى شه‌هید فه‌رزادیش وێراى باس کردنى ئه‌وه‌ى که‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ته‌رمه‌کان خه‌ریکن هه‌وڵ ده‌ده‌ن، به‌لام گومانى خۆشی له‌وه‌ى که‌ ته‌رمه‌کان ئه‌سپه‌رده‌ى خاک کرابن نه‌شارده‌وه‌. هاوسه‌رى فه‌رهاد وه‌کیلیش له‌ ووتووێژێک له‌گه‌ڵ هێرانا ووتى، حه‌وتوویێک پێش ئێستا سه‌ردانى دادگامان کرد و پێمان ووتراوه‌ که‌ ٢٠  رۆژى تر یه‌کلایی ده‌بێته‌وه‌. ناوبراویش گومانى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ که‌ هه‌روه‌ک چۆن به‌ نه‌هێنى و بێ ده‌نگ ئیعدامیان کردن ئاواش به‌ خاکیان سپاردبن.



14 سال و 5 ماه و 25 روز و 16 ساعت و 2 دقیقه پیش از این

ته‌رمى ئیعدام کراوانى ١٩ بانه‌مه‌ر٠ هه‌روا له‌ ساردخانه‌ى که‌هریزه‌ک راگیراوه‌

ته‌رمى ئیعدام کراوانى ١٩ بانه‌مه‌ر٠ هه‌روا له‌ ساردخانه‌ى که‌هریزه‌ک راگیراوه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن