ئه‌گه‌رى ئیعدام کردنى باقى زیندانیانى سیاسی کورد
به پێى راپۆرتى رێکخراوى دژه ئیعدامى کوردستان، ئه‌گه‌رى ئێعدامى حه‌بیبوڵڵا له‌تیفى له سنه، شیرکۆ موعارفى له سه‌قز و زێنه‌ب جه‌لالیان له ئێوینى تاران له‌ماوه‌ێکى نزیک دا له‌ئارادایه. به پێى ووته‌ى یه‌کێک له وه‌کیله‌کانى دادگوسته‌رى سه‌روه ئیداره‌ى ئیتلاعات، به ئه‌گه‌رى زۆر حوکمى ئێعدامى ئه‌و که‌سانه پێش ...
هاتنى ساڵرۆژى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆک کۆمارى به‌رێوه ده‌چێ. ئه‌و کرده‌وه‌یه به مه‌به‌ستى دروست کردنى ترس و که‌شی سه‌رکووت بۆ پێش‌گرتن له‌سه‌رهه‌ڵدانى هه‌رنه‌وعه ناره‌زایه‌تیێک له سه‌رانسه‌رى ئێران به‌رێوه ده‌چێ. جێگه‌ى باسه پێشتریش پارێزه‌رى حه‌بیبوڵڵا له‌ئه‌گه‌رى به‌رێوه‌چوونى حوکمى ئیعدامى حه‌بیب و شێرکۆ نیگه‌رانى ده‌ربریبوو. ئێستا ١٦ زیندانى کوردى مه‌حکووم به ئێعدام له‌زیندانه‌کانى رژیمى ئاخوندى دان که ناوه‌کانیان بریتیبه له:
١ـ حه‌بیبوڵڵا له‌تیفى
٢ـ زینه‌ب جه‌لالیان
٣ـ شیرکۆ موعارفى
٤ـ حوسێن خزرى
٥ـ مسته‌فا سه‌لیم
٦ـ ئیره‌ج محه‌ممه‌دى
٧ـ ره‌شید ئاخکه‌ندى
٨ـ ئه‌حمه‌د پولاد خانى
٩ـ عه‌زیز محه‌ممه‌دزاده
١٠ ـ ئه‌نوه‌ر رۆسته‌مى
١١ـ محه‌ممه‌دئه‌مین ئاگوشی
١٢ـ رۆسته‌م ئه‌رکیا
١٣ـ سامى حوسێنى
١٤ـ حه‌بیبوڵڵا گوڵپه‌رى پوور
١٥ـ جه‌ماڵ محه‌ممه‌دى
١٦ـ حه‌سه‌ن تالعى