جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆتایی دۆستایه‌تى روسیه‌ له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران

کۆتایی دۆستایه‌تى روسیه‌ له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران

ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد رۆژى چوارشه‌ممه‌ ٥ى جۆزه‌ردان له‌ کرمان له‌کاتى قسه‌کردن دا روسیه‌ى به‌وه‌ تاوانبارکرد که‌ له‌کێشه‌ى ئه‌تۆمى لایه‌نى ئه‌مریکا ده‌گرێ و ووتى: پێم خۆشه‌ ئه‌و قسانه‌ به‌ روسیه‌ بگات، شیکردنه‌وه‌ى ماناى قسه‌کانى مێدوێدۆف سه‌رۆک وه‌زیرى روسیه‌ بۆ لێپرسراوانى ئێمه‌ زۆر دژواره‌ و ئێمه‌ نازانین روسیه‌ به‌راستى له‌کام به‌ره‌ دایه‌ به‌لام ...

به‌ پشتیوانى له‌ بریارنامه‌ى ته‌حریمه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان دژى ئێران، که‌وتۆته‌ به‌ره‌ى دژمنانى ئێمه‌. له‌به‌رانبه‌ر دا زۆر به‌ خێرایی روسیه‌ سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌ى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد دژکرده‌وه‌ى نیشان دا، ووته‌بێژى دیمیترى مێدوێدۆف له‌کاروبارى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ به‌ هه‌واڵنیرانى ووت ئێمه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ نییه‌ که‌ بمانهه‌وێ شوێن ئه‌مریکا بکه‌وین، به‌ڵکو له‌به‌ر قازانجه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانى خۆمان له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ ناوکه‌ییه‌کانى رژیمى ئێران دژایه‌تى ده‌که‌ین. ئه‌و لێپرسراوه‌ى روسیه‌ ئه‌حه‌دى نه‌ژادى به‌ هه‌ڵپه‌ره‌ست و فریوده‌ر ناوه‌زدکرد و گووتى مێژووى ئێران نیشانى داوه‌ که‌ که‌س نه‌یتوانیوه‌ به‌ سیاسه‌تى هه‌لپه‌ره‌ستانه‌ و فریوده‌رانه‌ ده‌سه‌لاتى خۆى رابگرێ. رژیمى ئاخوندى که‌ هیوادار بوو به‌ ئیمزاى به‌یانییه‌ى سێ قۆڵى برێزیل و تورکیه‌ و ئێران بۆ گۆرینه‌وه‌ى سووته‌مه‌نى ناوکه‌یی له‌ په‌سه‌ند کردنى بریارنامه‌یێکى دیکه‌ى شوراى ئه‌منیه‌ت ده‌ربازى ببێ، به‌لام ئێستا ته‌نیا ماوه‌ته‌وه‌ و زۆربه‌ى لێکده‌ره‌وان ده‌ڵێن دۆستایه‌تى روسیه‌ و ئێران کۆتایی پێهات.

14 سال و 5 ماه و 25 روز و 16 ساعت و 29 دقیقه پیش از این

کۆتایی دۆستایه‌تى روسیه‌ له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران

کۆتایی دۆستایه‌تى روسیه‌ له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن