به پێى هه‌واڵه‌کان رۆژى پێنج شه‌ممه ٦ى جۆزه‌ردان له پۆمپى به‌نزینى شه‌قامى موسه‌دیق له‌تاران ئه‌و خه‌ڵکه‌ى که چاوه‌رێى وه‌رگرتنى به‌نزین بوون له‌گه‌ڵ هێزه سهرکووتگهرهکانى رژیم تێگیران. خه‌ڵک به دروشمى مه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌یی و الله اکبر له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى ئینتزامى به‌ره‌ورووبوونه‌وه. تێکگیرانى جه‌ماوه‌ر و هێزه به‌کرێگیراوه‌کانى رژیم بهرادهیێک بوو که هێزه‌کانى ئینتزامى بۆ بلاوهپێکردنى خه‌ڵک ته‌قه‌ى ئاسمانیان کرد.