کرێکارێکى سنه‌یی له‌شوێنى کاره‌که‌ى گیانى دا
رۆژى دووشه‌ممه ٣ى جۆزه‌ردان به هۆى رووداوێکى دڵته‌زین کرێکارى خه‌ڵکى دێى قڵیان گیانى دا. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى سنه، رۆژى دووشه‌ممه کرێکارێکى زه‌حمه‌تکێش و لاو به ناوى بابه‌ک ره‌زا قولى خه‌ڵکى دێى قڵیان لهدهوروبهرى شارى سنه به هۆى که‌وتنه ناو ئاوى ...
ئامێرێکى عه‌رز هه‌ڵکه‌ندن(ئه‌تله‌س) گیانى دا. ته‌رمى ناوبراو رۆژى سێ شه‌ممه له‌و دێیه به خاک سپێردرا.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان راده‌گه‌ێنین و له‌خواى گه‌وره داواکارین سه‌بوورى بدا به خانه‌واده و که‌س و کارى بابه‌کى جوانه‌مه‌رگ.