جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران یه‌کێک له‌سه‌رچاوه‌کانى نیگه‌رانى و قه‌یرانى کۆمه‌ڵگاى جیهانیه‌

به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران یه‌کێک له‌سه‌رچاوه‌کانى نیگه‌رانى و قه‌یرانى کۆمه‌ڵگاى جیهانیه‌

بان کى مۆن به‌رێوه‌به‌رى گشتى سازمانى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان گووتى: ئێمه‌ هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کۆکین که‌ بابه‌تى ناوکه‌یی رژیمى ئێران بۆته‌ یه‌کێک له‌ سه‌رچاوه‌کانى نیگه‌رانى و بشێوى له‌ نێو کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى دا. ناوبراو له‌ سه‌ره‌تاى کۆنفرانسی سازمانى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان له‌باره‌ى یه‌کێتى شارستانیه‌ته‌کان که‌ له‌ ریودۆژانیرۆ به‌رێوه‌ چوو گووتى: بێ متمانه‌یی به‌ رژیمى ئێران هۆیێکى په‌سه‌نده‌ بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ى شوراى ...

ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌ یکگرتووکان له‌پێوه‌ند به‌ به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی ئه‌و رژیمه‌. رژیمى ئاخوندى باوه‌رى پێناکرێ و دڵنیا نین له‌کاره‌کانى. بان کى مۆن هه‌روه‌ها گووتى: رژیمى ئیران گووتوویه‌تى که‌ پالاوته‌کردنى ئۆرانیۆم تا ٢٠  له‌سه‌د درێژه‌ پێده‌دا و ئه‌وه‌ بۆته‌ جێگه‌ى نیگه‌رانیێکى جیددى له‌ نێو کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى دا. ئه‌گه‌ر رژیمى ئێران پالاوته‌کردنى ئۆرانیۆمى رابگرتایه‌، ده‌یتوانى یارمه‌تیده‌ر بێ. له‌لێدوانێکى تردا ئانگێلا مێرکێل له‌سه‌ر توندتر کردنى گه‌مارۆکان پێیداگرته‌وه‌. ناوبراو رۆژى پێنج شه‌ممه‌ له‌ مۆزه‌ى هونه‌ره‌کانى ئیسلامى له‌ ده‌وحه‌ گووتى: رژیمى ئێران ده‌بێ به‌وردى پیشنیارى کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى بخاته‌ به‌ر سه‌رنج. ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ین که‌ رژیمى ئێران شه‌فافیه‌تى پێویستى له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وله‌تى وزه‌ى ئه‌تۆم له‌خۆ نیشان نه‌داوه‌، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌ که‌ ئێمه‌ بۆ به‌هێز کردنى ته‌حریمه‌کان دژى رژیمى ئێران له‌شوراى ئه‌منیه‌تى سازمانى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتۆکان کار ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها جێگه‌ى باسه‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئوسترالیاش باسی له‌وه‌ کرد که‌ بۆ سه‌پاندنى ته‌حریمه‌ نوێیه‌کان دژى رژیمى ئێران، چه‌ند یاسایێک دراوه‌ته‌ پارلمانى ئه‌و وه‌لاته‌ هه‌تا بتوانن به‌ بێ ئه‌وه‌ى که‌ چاوه‌رێى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان بن خۆیان ته‌حریمه‌کان به‌رێوه‌ ببه‌ن.





14 سال و 5 ماه و 24 روز و 18 ساعت و 47 دقیقه پیش از این

به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران یه‌کێک له‌سه‌رچاوه‌کانى نیگه‌رانى و قه‌یرانى کۆمه‌ڵگاى جیهانیه‌

به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران یه‌کێک له‌سه‌رچاوه‌کانى نیگه‌رانى و قه‌یرانى کۆمه‌ڵگاى جیهانیه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن