جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

١٤ى ره‌زبه‌ر رۆژى جیهانى موعه‌للیم به‌رز ر٠اده‌گرین

١٤ى ره‌زبه‌ر رۆژى جیهانى موعه‌للیم به‌رز ر٠اده‌گرین

رۆژى ١٤ى ر٠ه‌زبه‌ر به‌رانبه‌ر به‌ ٥ى ئوکتۆبر رۆژى جیهانى موعه‌للیمه‌. ئه‌و رۆژه‌ له‌ته‌واوى جیهان بێجگه‌ له‌وه‌لاتى ئێران، رێزى لێده‌گیرێ و له‌لایه‌ن تاکه‌کانى ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌وه‌ به‌رز ده‌نرخێندرێن.

موعه‌للیمان که‌ قورسترین ئه‌رکیان له‌سه‌رشانه‌، شیاوى ئه‌وه‌ن که‌ هه‌ر کامیان میداڵى زێریان به‌به‌ردابکرێ و به‌باشترین شێوه‌ خزمه‌تیان بکرێ، چونکه‌ راهێنه‌رى نه‌وه‌ى نوێ و بناغه‌دانه‌رى فه‌رهه‌نگى پێشکه‌وتن و داهاتووى باشترن بۆ کۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى.
رۆژى ١٤ى ر٠ه‌زبه‌ر له‌لایه‌ن یونیسکۆ، سه‌روه‌ رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌رۆژى جیهانى موعه‌للیم داندراوه‌. دیارى کردنى ئه‌و رۆژه‌ به‌ناوى رۆژى جیهانى موعه‌للیم، بۆ رێزگرتن له‌هه‌وڵ و ماندوبوونى تێکۆشه‌رانى رێگه‌ى زانست و به‌ره‌و پێش چوونه‌ و هاوکات ئاور٠دانه‌وه‌ له‌ژیان و مه‌عیشه‌تى ئه‌و چینه‌ ماندوویی نه‌ناسه‌یه‌ که‌ له‌پێناو گه‌شه‌کردنى هوشیارى کۆمه‌ڵگا و رزگارى مرۆڤایه‌تى تێده‌کۆشن.
له‌ئێرانى ژێر ره‌کێفى ده‌سه‌لاتى دیکتاتۆر و سه‌ره‌ر٠ۆیی ئاخوندان، ئه‌مرۆکه‌ نه‌ک به‌ گوێره‌ى پێویست ئاور٠ له‌داواکارى و خواسته‌کانى موعه‌للیمان نادرێته‌وه‌، به‌ڵکوو زیندانێکى ترسناکه‌ بۆ سه‌رجه‌م چینه‌کانى کۆمه‌ڵگا به‌ تایبه‌ت رۆشه‌نبیران و موعه‌للیمان و به‌جۆرها شێوه‌ ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه‌. ئاخوندان بۆ له‌گرێژنه‌بردنى خه‌بات و گه‌لاڵه‌ى موعه‌للیمانى کۆڵه‌که‌ى گۆر٠ان و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر نه‌زانى و کۆنه‌په‌رستیدا، ده‌یان به‌رنامه‌ و پیلانیان دارشتووه‌ و به‌رده‌وام هه‌وڵ ئه‌ده‌ن پیلانه‌کانیان سه‌ربگرێ و ئامانجه‌ چه‌په‌ڵه‌کانیان به‌دى بهێنن.
یه‌کێک له‌پیلانه‌ شوومه‌کانى رژیم، شۆر٠شى به‌ناو فه‌رهه‌نگى بوو که‌ ویستى به‌وکاره‌ شێوه‌ى دروستى خوێندن و بیرکردنه‌وه‌ى موعه‌للیم و خوێندکار بگۆرێ. به‌مه‌به‌ستى سه‌رگرتنى ئه‌و کاره‌ و گه‌یشتن به‌ ئامانجى چه‌په‌ڵى، هه‌ر له‌به‌رێر٠ا ده‌ستى کرد به‌ پاکانه‌ حیساب له‌گه‌ڵ موعه‌للیمان و ئه‌وانه‌ى که‌ موخالیفى سیاسی رژیم بوون و نه‌چوونه‌ ژێر بر٠یاره‌ نه‌خوازراوه‌کانى ئاخوندان، له‌کار دوورخرانه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت ژماره‌یێکیشان حوکمى درێژماوه‌ و ئیعدامیان به‌سه‌رداسه‌پاندن.
له‌لایێکى دیکه‌وه‌ ئاخوندان رۆژێکى تایبه‌تیان بۆ رۆژى موعه‌للیم له‌ئێران دیارى کردوه‌، ئه‌ویش رۆژى ١١ى گولانه‌. ئامانجى رژیم له‌و کاره‌ و هه‌ڵنه‌وه‌شاندنه‌وه‌ى رۆژى ١١ى گولان و پێویست بوون به‌ رۆژى جیهانى موعه‌للیم که‌ ١٤ى ر٠ه‌زبه‌ر و له‌لایه‌ن یۆنیسکۆوه‌ دیارى کراوه‌، ئه‌وه‌یه‌ که‌ موعه‌للیمانى ئێران له‌پاڵپشتى کردن و پشتیوانى موعه‌للیمانى جیهان بێ به‌ش بکات.
موعه‌للیمانى ئێران به‌تایبه‌ت کوردستان که‌ ژیان و بژێویان له‌وپه‌ر٠ى خراپیدایه‌ و زۆربه‌یان له‌ژێر هێڵى هه‌ژارى دان، گه‌لاڵه‌ و پیلانه‌کانى رژیمى دژمن به‌ زانست و مرۆڤایه‌تیان کردۆته‌ بڵقى سه‌رئاو و لێبراوتر له‌رابردوو کار بۆ رۆشه‌نبیرکردنى کۆمه‌ڵگا و خه‌بات له‌دژى نه‌زانى ده‌که‌ن. موباره‌زه‌ له‌گه‌ڵ نه‌زانى و دواکه‌وتوویی و هه‌وڵدان بۆ به‌ره‌وپێش بردنى ر٠ه‌وتى ر٠وو له‌گه‌شه‌ى خوێندن و بارهێنانى نه‌وه‌ى نوێ له‌سه‌ر بناغه‌ى هوشیارى کۆمه‌لایه‌تى و سیاسی و هتد..، خه‌باته‌ له‌دژى رژیمى ئاخوندى. موعه‌للیمانى کوردستان که‌ له‌وپه‌ر٠ى بێ به‌شیدان و ده‌یانى وه‌ک فه‌رزادى که‌مانگه‌ریان له‌زیندان هاویشتووه‌، زیندان و بێ به‌ش کردن و شکه‌نجه‌، نه‌ک نه‌یتوانیوه‌ خه‌بات و هێنانه‌به‌رباسی خواسته‌کانیان که‌م بکات، به‌ڵکوو یه‌کگرتووتر به‌ گژ ده‌سه‌لاتى ئاخوندى دا ده‌چنه‌وه‌ و هه‌تا هاتنه‌دى ئامانج و خواسته‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن.
سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران، له‌یادى ئه‌و رۆژه‌ پیرۆزه‌دا سلاو ده‌نێرێ بۆ موعه‌للیمانى کوردستان که‌ سه‌ربارى هه‌موو ده‌ردومه‌ینه‌تیه‌کان، له‌بارهێنان و فێرکردنى نه‌وه‌ى نوێ و بناغه‌دانه‌رانى کۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى به‌رده‌وامن و هه‌تا ترۆپکى سه‌رکه‌وتنى رۆشنایی به‌سه‌ر تاریکیدا رێگه‌ ده‌بر٠ن و هه‌نگاویان شل نابێت.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
کومیته‌ى ناوه‌ندى
١٥ى ره‌زبه‌رى ١٣٨٧


16 سال و 1 ماه و 13 روز و 18 ساعت و 39 دقیقه پیش از این

١٤ى ره‌زبه‌ر رۆژى جیهانى موعه‌للیم به‌رز ر٠اده‌گرین

١٤ى ره‌زبه‌ر رۆژى جیهانى موعه‌للیم به‌رز ر٠اده‌گرین


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن