دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بارودۆخى ناڵه‌بارى جه‌سته‌یی ٣ زیندانى سیاسی

بارودۆخى ناڵه‌بارى جه‌سته‌یی ٣ زیندانى سیاسی

به‌ پێى هه‌واڵه‌کان بارودۆخى جه‌سته‌یی و ته‌ندروستى ٣ زیندانى سیاسی ناڵه‌باره‌. زیندانى سیاسی کوهیار گوده‌رزى و مه‌جید ته‌وکوللى و حوسێن ره‌ونه‌قى مه‌له‌کى که‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ل و مه‌رجى هه‌ڵپه‌سیردراو و نادیارى خۆیان ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن حالیان به‌ره‌و خه‌راپ بوون ده‌روات. دایکى کوهیار گوده‌رزى ده‌ڵێ، کوره‌که‌م به‌ هۆى مانگرتن له‌خواردن بێهۆش بووه‌ و ئێستا له‌ بێهدارى زیندانه‌. کوهیار ئه‌ندامى کومیته‌ى راپۆرتده‌رانى مافى مرۆڤ و خوێندکارى ده‌رکراوى زانستگاى سه‌نعه‌تى شه‌ریف رۆژى ٢٩ى جۆزه‌ردانى پار له‌کاتى رۆیشتن بۆ رێوره‌سمى ...

به‌ خاکسپاردنى کۆچکردوو ئاغاى مونته‌زیرى دا گیرا. هه‌روه‌ها عه‌لى ته‌وکوللى سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخى براکه‌ى مه‌جید، ده‌ڵێ: رۆژى پێنج شه‌ممه‌ یه‌کێک له‌ ره‌فیقانى مه‌جید له‌ پێوه‌ندێکى ته‌له‌فوونى پێى گووتم که‌ مه‌جید تووشی خوێنرێژى مه‌عیده‌ بووه‌ و ناتوانێ قسه‌ بکات. مه‌جید ته‌وکوللى ساڵى رابردوو ١٦ى سه‌رماوه‌ز به‌ هۆى قسه‌کردنێکى ١٥ ده‌قیقه‌اى له‌ زانستگاى تاران گیراوه‌ و ره‌وانه‌ى زیندان کرا و نزیک به‌ ٤ مانگ له‌ ژوورى تاکه‌که‌سی داراگیرابوو.
هه‌روه‌ها حوسێن ره‌ونه‌قى مه‌له‌کى ویبلاگ نووس و چالاکى مافى مرۆڤ به‌ نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى به‌ ناله‌باربوونى دۆخى ته‌ندورستى و پێرانه‌گه‌یشتن به‌ په‌روه‌نده‌که‌ى له‌ مانگرتن له‌خواردندایه‌. جێگه‌ى باسه‌ ناوبراو نه‌خۆشی گورچیله‌ى هه‌یه‌ و پێویستى به‌ دکتۆر هه‌یه‌.

14 سال و 5 ماه و 27 روز و 16 ساعت و 37 دقیقه پیش از این

بارودۆخى ناڵه‌بارى جه‌سته‌یی ٣ زیندانى سیاسی

بارودۆخى ناڵه‌بارى جه‌سته‌یی ٣ زیندانى سیاسی


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن