جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

قه‌ده‌غه‌کردنى شیرکه‌تێک له‌ناردنى که‌ل و په‌ل بۆ ئێران

قه‌ده‌غه‌کردنى شیرکه‌تێک له‌ناردنى که‌ل و په‌ل بۆ ئێران

رۆژى هه‌ینى کۆمپانیایه‌کى ئوسترالیایی له‌ناردنى که‌ل و په‌ل و به‌رهه‌مه‌کانى به‌ هۆى نیگه‌رانیه‌کان له‌ناردنى چه‌کى کۆمه‌ڵکوژ قه‌ده‌غه‌ کرا. جان فالکنێر، وه‌زیرى به‌رگرى ئوسترالیا گووتى: ناوبراو به‌ به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى که‌ که‌ل و په‌له‌کانى ئه‌و شیرکه‌ته‌ له‌چه‌ک و چۆڵى کۆمه‌ڵکوژى که‌ڵکى لێه‌ورده‌گیرێ، ئه‌و شیرکه‌ته‌ى له‌ناردنى به‌رهه‌مه‌ سه‌نعه‌تیه‌کان بۆئێران قه‌ده‌غه‌ کرد. ناوبراو هه‌روه‌ها ووتى، ئه‌و بریاره‌ به‌ پێى کۆمه‌ڵێک زانیارى...

دراوه‌ که‌ ناکرێ ئاشکرا بکرێن. هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه‌ به‌ ناردنى ئه‌و هه‌واڵه‌ زیادى کرد، ئه‌وه‌ دووهه‌مین جاره‌ که‌ فالکنێر به‌ هۆى نیگه‌رانى له‌ چه‌ک و چۆڵ، کۆمه‌ڵێک له‌ که‌ل و په‌له‌کانى قه‌ده‌غه‌ کردووه‌. وه‌زیرى دیفاعى ئوسترالیا نیگه‌رانى خۆى له‌پێبه‌ند نه‌بوونى رژیمى ئێران به‌ به‌ڵینه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌ربرى و خوازیارى ئه‌وه‌ بوو که‌ به‌ شێوه‌ێکى ته‌واو پێبه‌ندى یاساکان و بریاره‌کانى ئاژانسی نیوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆم و شوراى ئه‌منیه‌ت بێ. جێگه‌ى باسه‌ له‌نوێترین هه‌واڵیش دا دیپلۆماته‌کان ئاشکرایان کرد که‌ پشکێنه‌رانى ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى له‌ چاوپێکه‌وتن له‌ تاقیگه‌یێکى تاران زانیویانه‌ که‌ رژیمى ئاخوندى بۆ شاردنه‌وه‌ى چالاکیه‌ ئه‌تۆمیه‌کانى هێندێک له‌ ده‌زگاکانى جێبه‌جێ و حه‌شارداوه‌.

14 سال و 5 ماه و 23 روز و 20 ساعت و 43 دقیقه پیش از این

قه‌ده‌غه‌کردنى شیرکه‌تێک له‌ناردنى که‌ل و په‌ل بۆ ئێران

قه‌ده‌غه‌کردنى شیرکه‌تێک له‌ناردنى که‌ل و په‌ل بۆ ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن