جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بانگهێشتى خوێندکاران بۆ به‌شدارى له‌رێپێوانى ٢٢ى جۆزه‌ردان

بانگهێشتى خوێندکاران بۆ به‌شدارى له‌رێپێوانى ٢٢ى جۆزه‌ردان

خوێندکارانى زانستگاى ئازادى واحیدى زانست و لێکۆڵینه‌وه‌ى تاران له‌بانگه‌وازێکدا داوایان له‌سه‌رجه‌م خوێندکارانى زانستگاکانى ئێران کرد که‌ به‌ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام له‌ رۆژى ٢٢ى جۆزه‌ردان مستێکى قایم له‌ ده‌مى خامنه‌یی رێبه‌رى نامه‌شروع و پایه‌کانى له‌رزۆکى نیزامى ئاخوندى بده‌ن. خوێندکارانى ئازادیخواز له‌سه‌ره‌تاى بانگه‌وازه‌که‌یان سه‌ره‌خۆشیان له‌ خانه‌واده‌ى داغدارى فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، شیرین عه‌له‌م هوولى، عه‌لى حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌کیلى و مه‌هدى ئیسلامیان کردووه‌ و له‌درێژه‌دا ده‌ڵێن، پرسیار له‌ عه‌لى خامنه‌یی ده‌که‌ین که‌ ...

به‌ چ هۆیێک هه‌ورام و هه‌ورازی وه‌کیلیان له‌ نیعمه‌تى باوک بێ به‌ش کرد؟ مێرمندالانى کامیارانیان له‌ بوونى مامۆستا فه‌رزاد که‌مانگه‌ر بێ به‌ش کرد؟ هه‌روه‌ها روو به‌خامنه‌یی نووسیوویانه‌، به‌هۆى نه‌شیاوى و نالێهاتووى تۆ له‌ ئیداره‌ى وه‌لات، هه‌م سه‌رچاوه‌کانى نه‌ته‌وه‌یی و هه‌م گیان و ماڵ و ناموسی خه‌ڵکى ئێران هه‌رزان فرۆش کرا. به‌راستى یه‌زید و شمر و چه‌نگیز و هیتله‌ر به‌ به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ تۆ له‌ده‌رگاى خودا روو سپى و سه‌ربه‌رزن. ئێمه‌ خوێندکارانى زانستگاى ئازادى واحیدى زانست و لێکۆڵینه‌وه‌ى تاران وێراى مه‌حکووم کردنى کرده‌وه‌ قیزه‌ونه‌کانى ئێوه‌، راده‌گه‌ێنین که‌ نه‌رژیمى فاشیستى ئاخوندى به‌ ره‌سمى ده‌ناسین و نه‌عه‌لى خامنه‌ییمان وه‌کوو رێبه‌رى ئێران قه‌بووڵه‌ و به‌ هیواى رۆژێکین که‌ خامنه‌ییش وه‌کوو سه‌دام حوسێن موحاکه‌ممه‌ بکرێت. له‌کۆتایی بانگه‌وازه‌که‌دا له‌سه‌ر به‌شدارى به‌رفراوانى خوێندکارانى سه‌راسه‌رى ئێران پێداگرى کراوه‌ته‌وه‌.





14 سال و 5 ماه و 23 روز و 19 ساعت و 41 دقیقه پیش از این

بانگهێشتى خوێندکاران بۆ به‌شدارى له‌رێپێوانى ٢٢ى جۆزه‌ردان

بانگهێشتى خوێندکاران بۆ به‌شدارى له‌رێپێوانى ٢٢ى جۆزه‌ردان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن