تۆپبارانى ناوچه سنوورییه کانى کوردستانى عێراق له‌لایه‌ن رژیمى ئاخوندییه‌وه به‌رده‌وامه
سه‌ره‌راى مه‌حکووم کردنى هێرشه‌کانى تۆپخانه‌ى رژیمى ئاخوندى بۆسه‌ر ناوچه سنوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، به‌لام شاهیدن ئه‌و په‌لاماردانانه‌ى ده‌سه‌لاتدارانى رژیم هه‌روا درێژه‌ى هه‌یه. سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ رۆژى یه‌کشه‌ممه ٩ى جۆزه‌ردان تۆپخانه‌کانى رژیم ناوچه‌کانى حاجى ئۆمه‌ران، گرده نازۆ و ئیبراهیم شیلان یان به سه‌ختى دایه به‌ر تۆپ و له‌ئه‌نجام دا کچێکى ..
ته‌مه‌ن ١٧ سالان به‌ناوى به‌سۆز جه‌بار خدر خه‌ڵکى ناوچه‌ى پشده‌ر گیانى دا و ٢ که‌سى دیکه‌ش بریندار بوونه. جێگه‌ى باسه سه‌رۆکایه‌تى هه‌ریم و به‌رپرسانى پله‌به‌رزى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هێرشه به‌رده‌وامه‌کانى رژیمیان بۆسه‌ر خاک و پیشێل کردنى سه‌روه‌رییه‌کانى خۆیان مه‌حکووم کردبوو و دا‌واشیان له‌حکوومه‌تى عێراق کردبوو به جیددى ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌ن، به‌لام شاهیدن هه‌نووکه‌ش ته‌عداى رژیمى دژه مرۆڤى ئاخوندى بۆسه‌ر خه‌ڵکى ئه‌وناوچانه و سه‌روه‌رى خاکى کوردستان به‌رده‌وامه.