به‌رێوه‌چوونى رۆژى جیهانى منداڵ له سنه
به پێى هه‌واڵى گه‌یشتوو دوانیوه‌رۆى رۆژى سێ شه‌ممه ١٧ى ر٠هزبهرى ١٣٨٧، رێ و ره‌سمێک بۆ پیرۆز ر٠اگرتنى رۆژى جیهانى منداڵ له خانووى کورد له شارى سنه به ئاماده بوونى کۆمه‌ڵێکى زۆر له ههڵسوور٠اوانى دیفاع له مافى مندالان و خه‌ڵکى شارى سنه به‌رێوه‌چوو.
ئه‌و رێ و ره‌سمه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى هه‌وراز، کانوونى دنیاى شاد بۆ مندالان، کانوونى دونیایێکى باشتر بۆ مندالان و کانوونى نووسه‌رانى کورده‌وه رێکخرا بوو و ژماره‌یێک له ههڵسوور٠اوانى کرێکارى و کۆمه‌لایه‌تى شارى سنه تێیدا به‌شدار بوون.
رێ و ره‌سمه‌که به ناساندنى برنامه‌کان و به‌رێوه‌بردنى نمایش، سوخه‌نرانى، خوێندنى بابه‌ت و به‌رێوه‌بردنى موسیقا ر٠ازابۆوه و باقى رێ و ره‌سمه‌که دروست کردنى هه‌ل و مه‌رجێکى شاد بۆ مندالان بوو.
له کۆتایی رێ و ره‌سمه‌که‌دا بر٠یارنامهیێکى ٨ ماده‌یی له دیفاع له مافى ئینسانى مندالان خوێندرایه‌وه که به ته‌ئیدى ئاماده‌بووان به‌ره‌وروو بوو.