جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

راپۆرتى پیشێلکردنى مافى زیندانیانى سیاسی له‌ کۆبوونه‌وه‌ى شوراى مافى مرۆڤ

راپۆرتى پیشێلکردنى مافى زیندانیانى سیاسی له‌ کۆبوونه‌وه‌ى شوراى مافى مرۆڤ

راپۆرتده‌رى تایبه‌تى سازمانى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان له‌ چواره‌مین کۆبوونه‌وه‌ى شوراى مافى مرۆڤى سازمانى نه‌ته‌وه‌کان راپۆرتێکى سه‌باره‌ت به‌ پێشێل کردنى مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانى زیندانیانى سیاسی ئێران بلاوکرده‌وه‌.
له‌وراپۆرته‌دا هاتووه‌ که‌ راپۆرتده‌رانى تایبه‌تى سازمانى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتۆکان یه‌ک له‌وان راپۆرتده‌رى تایبه‌ت له‌پێوه‌ند به‌ مافى گشتى، که‌ بریتیه‌ له‌ ده‌ستر٠اگه‌یشتن به‌ سه‌رووترین ئیستاندارده‌کانى ته‌ندورستى جه‌سته‌یی و روحى، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى گروپى کار له‌ پێوه‌ند به‌ گرتنى

نایاسایی و سه‌ربه‌خۆ، راپۆرتده‌رى تایبه‌ت به‌ به‌ره‌وسه‌ر بردن و پارێزگارى له‌ مافى ئازادى راده‌ربر٠ین و راپۆرتده‌رى تایبه‌ت به‌ داکۆکى له‌مافى مرۆڤ و راپۆرتده‌رى تایبه‌ت به‌ کاروبارى شکه‌نجه‌ وباقى هه‌ڵس و که‌وتى بێ به‌زه‌ییانه‌ و نه‌شیاو، داوایێکى هاوبه‌ش و به‌ په‌له‌یان له‌پێوه‌ند به‌ ئازاد کردنى مه‌نسوورى ئوسانلو سه‌رۆکى سه‌ندیکاى ئوتوبوس لێخورانى تاران و ده‌وروبه‌رى ده‌رکردووه‌. له‌و راپۆرته‌ سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌کان بۆسه‌ر ئوسانلو و هه‌روه‌ها بارودۆخى ناله‌بارى ئوسانلو له‌زیندان نیگه‌رانى ده‌ربردراوه‌ و داواى ئازادکردنى ناوبراویان کردووه‌، به‌لام رژیمى ئێران وه‌لامى ئه‌و داوایه‌ى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتۆکانى نه‌داوه‌ته‌وه‌.



14 سال و 5 ماه و 21 روز و 20 ساعت و 16 دقیقه پیش از این

راپۆرتى پیشێلکردنى مافى زیندانیانى سیاسی له‌ کۆبوونه‌وه‌ى شوراى مافى مرۆڤ

راپۆرتى پیشێلکردنى مافى زیندانیانى سیاسی له‌ کۆبوونه‌وه‌ى شوراى مافى مرۆڤ


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن