٤٠ ملیۆن که‌س له‌ئێران له‌ژیر هێڵى هه‌ژاریدان
سه‌رۆکى سه‌رژمێرى رژیم رایگه‌یاند، ١٠ ملیۆن ئێرانى له‌ژێر خه‌تى هه‌ژارى بێ ئه‌م لاو ئه‌ولا و ٣٠ ملیۆن که‌سیش له‌ژێر هێڵى هه‌ژارى رێژه‌یی دان. عادڵى ئازه‌ر سه‌رۆکى ناوه‌ندى سه‌رژمێرى رژیم گووتى: به‌داخه‌وه پله‌ى ئابوورى ئێران له‌جیهاندا له‌سه‌روى سه‌ده‌وه‌یه و سه‌باره‌ت به خۆشگوزه‌رانى و دابین بوونى ژیانه‌وه له نێو وه‌لاتان له‌پله‌ى ٧٥ دایه، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش هه‌لاوسانى ئابوورییه‌که‌ى ٢ ژماره‌ییه. سه‌رۆکى ناوه‌ندى سه‌رژمێرى رژیم به وه‌بیرهێنانه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى که داهاتى وه‌ده‌ست هاتوو ...
له فرۆشتنى نه‌وت به جێگه‌ى ئه‌وه‌ى که له سه‌رمایه‌دانان و به‌رهه‌م هێناندا خه‌رج بکرێت به فیرۆ ده‌درێ، زیادى کرد: ئه‌مرۆکه به هۆى کێشه‌ى بێکارى، هه‌لاوسان و لهکونترۆڵ ده‌رچوونى نهقدینهگى سه‌ره‌راى بوونى سه‌رچاوه‌ى گه‌وره له وه‌لاتدا ، زیاتر له ١٠ ملیۆن که‌س له جه‌ماوه‌رى ئێمه له‌ژێر هێڵى هه‌ژارى بێ ئه‌م لاو ئه‌و لان و زیاتر له ٣٠ ملیۆن که‌سیش له ژێر هێڵى هه‌ژارى رێژه‌یی دان. سیسته‌مى بودجهدارێژى ئێران هیچ جۆر وێکچوونێکى له‌گه‌ڵ نیزامى بودجه‌ى عیلمى دا نییه. هه‌روه‌ها ئه‌ندامى کومیسیۆنى کۆمه‌لایه‌تى مه‌جلیسى رژیمیش گووتى: ئه‌گه‌ر بۆ کێشه‌ى هه‌ژارى چاره‌سه‌رێکى بنهر٠هتى نه‌دۆزرێته‌وه، ده‌بێ چاوه‌روانى ئه‌وه بین که له‌ماوه‌ى ٢ دووساڵى داهاتوو ٦٠ تا ٦٥ ملیۆن که‌س بگه‌نه ژێر هێڵى هه‌ژاری.