فشار بۆسه‌ر زیندانیانى سیاسی به‌مه‌به‌ستى په‌شیمان بوونه‌وه‌یان
به پێى هه‌واڵه‌کانى بلاوکراوه، زیندانیانى سیاسی به‌ندى ٣٥٠ ى زیندانى ئێوین له‌ژێر قورسترین شکهنجهکانى جه‌سته‌یی و روحى دان تا په‌شیمان بوونه‌وه‌ى خۆیان بنووسن، به‌لام زیندانیانى خۆراگر له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و داوانامهشروعهى هێزه سهرکووتگهرهکانى رژیم راوه‌ستاون. ئه‌و فشارانه له‌چه‌ند حه‌وتوو له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستى پێکردووه و به شێوه‌ى چه‌ند که‌س و به تاک زیندانیان بانگ ده‌که‌ن و له‌ژێر شکه‌نجه‌ى قورس...
ئه‌و داوایه‌یان به‌ره‌وروو ده‌که‌ن. جێگه‌ى باسه ئه‌و شکهنجانهى که بۆ گه‌یشتن به‌و مه‌به‌سته شکهنجهگهرانى رژیم که‌ڵکى لێوه‌رده‌گرن بریتیه له، خواردنى بێ تام و که‌م که بۆته هۆى نه‌خۆشی جوراوجۆر وه‌کوو برینى میعده و ریخۆڵه و هێندێکیان تووشی ئه‌نفلونزا بوونه و له‌کاتێکدا که سه‌ردانى بیهدارى زیندان ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ هه‌لس و که‌وتى خه‌راپ به‌ره‌وروو ده‌بن و ته‌نیا حه‌بى هێدى که‌ره‌وه‌یان ده‌درێتێ و سه‌رنجى زیاتریان پێنادرێ.