پارله‌مانى حکوومه‌تى هه‌رێم تۆپبارانه‌کانى رژیمى ئێرانى به‌تاوان دانا
وێراى زۆر به‌توندى مه‌حکووم کردنى هێرشه‌کانى رژیمى ئێران بۆسه‌ر سه‌روه‌رى و خاکى هه‌رێمى کوردستان، پارلمان راگه‌یه‌ندراوێکى بۆ جه‌ماوه‌ر و به‌رپرسانى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و گشت جیهان و رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ده‌رکرد. له‌دانشتنێکى پارلمانى کوردستان ، توپبارانى ناوچه سنوورییه‌کانى کوردستانى عێراق له‌لایه‌ن رژیمى ئاخوندى خرایه‌به‌رباس و سه‌رجه‌م ...
سه‌رۆک فراکسیۆنه‌کانى ناو پارلمان یه‌کده‌نگ ئه‌و په‌لامارانه‌یان مه‌حکووم کرد و ئه‌و کرده‌وه‌یه‌یان به ته‌عدایه‌کى گه‌وره بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و گشت عێراق دانا. پارله‌مانى کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا روو به‌جه‌ماوه‌رى کوردستان ده‌ڵێ، سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆک فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان بریاریان دا له‌ئاستى ئه‌و کاره نه‌نگه بێ ده‌نگ نه‌بن و له‌به‌دواداچوون و هه‌وڵدان به‌هه‌موو شێوه‌یێک بۆ ریسواکردنى ئه‌و تاوانانه و کارکردن بۆ راگرتنى ئه‌و زوڵم و زۆردارییه‌ى رژیمى ئێران به پشت به‌ستن به جه‌ماوه‌رى سه‌ربه‌رزى کوردستان و دام و ده‌زگاکانى هه‌رێم کار بکه‌ن.
جێگه‌ى باسه‌حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیش به فه‌رمى ئه‌و کرده‌وه‌ى رژیمى مه‌حکووم کرد و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانى رێکخراوه ناحکوومیه‌کان که ١٠ ٤ رێکخراون تۆپبارانى هه‌ریمى کوردستان له‌لایه‌ن رژیمى ئێران له‌به‌رانبه‌ر کونسولگه‌رى رژیم یان هه‌مان سیخۆرخانه، ته‌زاهوراتیان رێکخست و له‌نامه‌یێکدا داواکارى کرده‌وه‌ى به‌په‌له‌ى حکوومه‌تى عێراق بوون و به‌دواى ئه‌ویش دا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بالوێزى رژیمى له‌عێراق بانگ کرد و له‌نامه‌یێدا ناره‌زایه‌تی وه‌لاته‌که‌یان به‌وکرده‌وه‌یه نیشان دا.