جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئه‌گه‌رى ئیعدامى ریگى/ ١٦ ئیعدام له‌ماوه‌ى ٨ رۆژ

ئه‌گه‌رى ئیعدامى ریگى/ ١٦ ئیعدام له‌ماوه‌ى ٨ رۆژ

دزگاى جینایه‌تى رژیمى دژه‌ مرۆڤى ئاخوندى له‌ کۆتاییه‌کانى ته‌مه‌نى نگریسى دا به‌ خێرایێکى زیاتره‌وه‌ خه‌ریکى کووشتنى به‌ کۆمه‌ڵه‌. هه‌واڵده‌رییه‌کانى رژیم هه‌واڵى یه‌ک له‌دواى یه‌کى ئیعدامى زیندانیان بلاوده‌که‌نه‌وه‌. به‌ پێى ئه‌و هه‌والانه‌ له‌ رۆژى ٥ى جۆزه‌ردان ٤ زیندانى له‌زیندانى یه‌زد ئیعدام کران. رۆژى ٧ى جۆزه‌ردان که‌سێک به‌ ناوى جه‌ماڵ له‌ ئیسفه‌هان و هه‌روه‌ها ٢ زیندانى دیکه‌ له‌ له‌شیروان (پارێزگاى خوراسانى باکوور) له‌ ٩ى جۆزه‌ردان ئیعدام کران و ٢ که‌سیش له‌شاره‌کانى...

ئه‌هواز و ئابادان له‌به‌رچاوى گشتى ئیعدام کران. به‌م شێوه‌ییه‌ له‌ماوه‌ى رۆژه‌کانى ٢ تا ٩ى جۆزه‌ردان ژماره‌ى ئیعدام کراوان گه‌یشته‌ ١٦ که‌س .
له‌هه‌واڵێکى دیکه‌ دا رۆژنامه‌ى حکوومه‌تى وه‌ته‌نى ئیمروز رایگه‌یاند: عه‌بدولمالک ریگى به‌م زووانه‌ ئیعدام ده‌کرێ. له‌ لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌ ناوبراو، زانیارى زۆر به‌ نرخ ده‌سکه‌وتووه‌ که‌ له‌داهاتوو بلاوده‌کرێنه‌وه‌.


14 سال و 5 ماه و 19 روز و 20 ساعت و 12 دقیقه پیش از این

ئه‌گه‌رى ئیعدامى ریگى/ ١٦ ئیعدام له‌ماوه‌ى ٨ رۆژ

ئه‌گه‌رى ئیعدامى ریگى/ ١٦ ئیعدام له‌ماوه‌ى ٨ رۆژ


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن