گرتنى ٨ خوێندکارى کامیارانى و کرماشانى
رۆژى سێ شه‌ممه ١١ى جۆزه‌ردان حه‌مید ره‌زا و ئه‌شکان موسهیبیان له چالاکانى مه‌ده‌نى و خوێندکارى کورد له‌کرماشان گیران و بۆ شوێنێکى نادیار بران. به پێى راپۆرتى راپۆرتدهرانى هێرانا، ئه‌و ٢ برایه لهچالاکانى مه‌ده‌نى و خوێندکارین و ئه‌شکان خوێندکارى زانستگهى رازى کرماشان ٢ تێرم له خوێندن بێ به‌ش کراوه. هه‌روه‌ها هێزه‌کانى ئه‌منیه‌تى زانستگهى فهننى و ئه‌ندازیارى یهزدانپهناهى سنه له‌ماوه‌ى ...
حه‌وتووى رابردوو ٦ خوێندکارى کوردى خه‌ڵکى کامیارانیان گرتووه. هه‌روه‌ها ئه‌و هێزانه هه‌وڵیانداوه ئازاد که‌مانگه‌ر خوێندکارى ئه‌و زانستگایه و خوشکه‌زاى شه‌هید فه‌رزاد که‌مانگه‌ر بگرن که سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون. به پێى راپۆرته‌کان ده‌یان خوێندکارى ئه‌و زانستگایه به به‌رێوه‌بردنى رێوهرسمێک له حه‌وشى زانستگا و خوێندنى سرود یادى شه‌هیدانى ١٩ى بانهمهر٠یان به‌رز راگرت که به‌دواى ئه‌و مه‌راسیمه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان هێرشیان بردنه‌سه‌ر و ٦ لاوى کامیارانیان گرت، که چه‌ند که‌سیان زوو ئازاد کران. هێزه‌کانى رژیم رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى حه‌وتووى رابردوو هێرشیان کردبووه سه‌ر ماڵى خوشکى فه‌رزاد و ئیدعاى ئه‌وه‌یان کردبوو که حوکمى گرتنى ئازاد که‌مانگه‌ریان پێیه و وێراى پشکنینى ماڵى ناوبراو خوازیارى پێوه‌ندى گرتنى ئازاد به ئیداره‌ى ئیتلاعاتى شارى سنه بوون.