١١ چالاکى خوێندکارى و چالاکى ژنان له مه‌هاباد حوکم دران
به پێى هه‌واڵه‌کان رۆژى سێ شه‌ممه ١٢ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٩ رژیمى ئاخوندى، ١١ چالاکى خوێندکارى وژنانى له موحاکه‌ممه‌یێکى شانۆیی له‌شارى مه‌هاباد حوکم دا له‌ودادگا رواڵه‌تیه‌دا، جه‌لالى ئازه‌مێهر ٣٠ ساڵه و خه‌ڵکى مه‌هاباد، زیباى به‌ختیارى ٥١ ساڵه خه‌ڵکى ورێ و کاوه حه‌سه‌ن پوور خه‌ڵکى شارى نه‌غه‌ده به هاوکارى ...
له‌گه‌ڵ حیزبه کوردییه‌کان تاوانبار کران. ئه‌و ١١ چالاکه پاییز‌ى ساڵى رابردوو له‌لایه‌ن به‌کرێگیراوانى ئه‌منیه‌تى رژیم گیران و بۆ ماوه‌ى ٣٠ رۆژ له ژێر شکه‌نجه دابوون. جێگه‌ى باسه رۆژى ٣١/٥/١٣٨٩ هاولاتییه‌کى مه‌هابادى به‌ناوى شێرکۆ سه‌بیلى له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئیتلاعاتى مه‌هاباد گیرا. تا ئێستا هۆى گرتنى ناوبراو رانه‌گه‌یه‌ندراوه.