ته‌ئیدى ئوباما و مه‌ک کین بۆ زیاد کردنى ئابڵۆقه‌کان دژ به رژیمى ئێران
دوو پاڵێوراوى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا، له دوو هه‌مین ووتووێژی خۆیان له سه‌ر دانانى ئابڵۆقه‌ى توندتر بۆ ر٠اگرتنى گه‌لاڵه ناوکه‌ییه‌کانى رژیمى ئێران، له کاتى سه‌رکه‌وتن دا ته‌ئیدیان کرده‌وه.
جان مه‌ک کین و باراک ئوباما که به نوێنه‌رایه‌تى له حیزبه‌کانى کۆماریخواز و دیموکراتى ئه‌مریکا بۆ به ده‌ست هێنانى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌و وه‌لاته له مانگى نوامبردا کێبر٠ کێ ده‌که‌ن، له دووهه‌مین ووتووێژى رووبه‌روویاندا له وه‌لایه‌تى باشوورى تنسى به‌رێوه چوو، جیاوازى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى خۆیان به‌روونى نیشان دا به‌لام هه‌ردووکیان ته‌ئیکیدیان له سه‌ر ئه‌و خاڵه کرده‌وه که نابێ رێگه به رژیمى ئێران بدرێ که ده‌ستى به چه‌کى ناوکه‌یی بگات.
سه‌ناتۆر ئوباما له‌و ووتووێژه‌دا گووتى ناتوانین رێگه به رژیمى ئێران بده‌ین چه‌کى ناوکه‌یی به ده‌ست بێنێ، چوونکه ئه‌و کاره هاوسه‌نگى ناوچه‌که تێک ده‌چێ.
به باوهر٠ى پاڵێوراوى حیزبی دیموکرات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا، ئه‌گه‌ر رژیمى ئێران ده‌ستى به چه‌کى ناوکه‌یی بگا، به ته‌نیا ههر٠هشه نیه بۆ ئیسرائیل، به‌ڵکوو مه‌ترسى ئه‌وه هه‌یه که تاقمه ترۆریستیه‌کان ده‌ستیان به‌و چه‌که بگا.
ئوباما هه‌روه‌ها گووتى: ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆک کۆمارى له چواره‌مى نوامبردا سه‌رکه‌وێ، ده‌سه‌لاتى خۆى ده‌خاته کار بۆ توندتر کردنى ئابڵوقه‌کان دژ به رژیمى ئێران و سنووردار کردنى ناردنى به‌نزین بۆ رژیمى ئێران، به باوهر٠ى ناوبراو ئه‌گه‌ر ناردنى به‌نزین بۆ رژیمى ئێران سنووردار بکرێ، پێویستى رژیم به به‌نزین و سووته‌مه‌نیه‌کانى دیکه به‌رپرسانى رژیم ناچار ده‌کا سیاسه‌ته‌کانى خۆیان بگۆر٠ن.
سه‌ناتۆر ئوباما هه‌روه‌ها گووتى که ئه‌گه‌ر کاتێ رێگه‌چاره‌ى ووتووێژى ر٠استهو خۆ له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران به‌کار بێنێ، رێگه چاره‌ى نیزامى له سه‌رمێز هه‌ر ده‌مێنێ.
سه‌ناتۆر مه‌ک کینیش ووتى که پێى وایه موسابه‌قه‌ى به ده‌ست هێنانى چه‌کى ناوکه‌یی له رۆژهه‌لاتى ناوهر٠است ههر٠هشهیه بۆ سه‌ر ئاشتى بۆ ناوچه‌که و مه‌ترسیش ده‌بێ بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
پاڵێوراوى حیزبی کۆماریخوازه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنى نوامبر گووتى: که ئه‌گه‌ر رژیمى ئێران ده‌ستى به چه‌کى ناوکه‌یی بگات باقى وه‌لاتانى ناوچه‌که ده‌که‌ونه هه‌وڵى وه‌ده‌ست هێنانى چه‌کى ناوکه‌یی و کێشه‌که گه‌وره‌تر ده‌بێ.
ناوبراو هه‌روه‌ها داواى له هاوپه‌یمانه‌کانى ئه‌مریکا کرد که ئابڵوقه‌کانى سه‌ر رژیمى ئێران ئه‌ونده زۆر بکه‌ن که به‌رپرسانى رژیم به‌رنامه‌ى خۆیان بگۆر٠ن.