جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

به‌ڵگه‌یێکى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر پاریزگارى له‌ شارى ئه‌شره‌ف

به‌ڵگه‌یێکى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر پاریزگارى له‌ شارى ئه‌شره‌ف

راپۆرتده‌رى تایبه‌تى بردنه‌سه‌ره‌ و پارێزگارى له‌مافى ئازادى بیرورا و راده‌ربرینى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتۆکان له‌راپۆرتى خۆى به‌شوراى مافى مرۆڤى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتۆکان، خاڵه‌کانى جینایه‌ت دژى مرۆڤایه‌تى له‌کاتى هێرش بۆسه‌ر شارى ئه‌شره‌ف له‌لایه‌ن هێزه‌کانى عێراقى له‌ شه‌ش و حه‌وته‌مى گه‌لاوێژ و بارمته‌گرتنى ٣٦ ئه‌ندامى موجاهیدینى خه‌ڵقى ئێرانى ده‌ستنیشان کرد. ئه‌و به‌ڵگه‌ ره‌سمیه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتۆکان...

له‌ لایه‌ن ٣ لیپرسراوى دیکه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتۆکان، که‌ بریتین له‌ سه‌رۆکى گروهى کارى گرتنى سه‌ره‌رۆیانه‌، راپۆرتده‌رى تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ شکه‌نجه‌ و سزاى زاڵمانه‌ و راپۆرتده‌رى تایبه‌ت له‌سه‌ر مافى ده‌ستراگه‌یشتن به‌ باشترین ئیستاندارده‌کانى سلامه‌تى جه‌سته‌یی و روحیش ئیمزا کراوه‌. هه‌ڵس و که‌وتى نامرۆڤانه‌ له‌گه‌ڵ ٣٦ بارمته‌ى ئه‌شره‌ف، شکه‌نجه‌ى بارمته‌ برینداره‌کان و راگرتنیان به‌ پێچه‌وانه‌ى حوکمى قازى، له‌ ١٠  مادده‌ى جیاواز ئیعترازى له‌سه‌ر گیراوه‌. جێگه‌ى باسه‌ هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نوێنه‌رى کۆنگره‌ى ئه‌مریکا "ئێد تاونز" له‌ لێدوانێدا که‌ له‌ بلاوکراوه‌ى رسمى کۆنگره‌ى ئه‌مریکا بلاوبۆته‌وه‌، گووتى: ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ تاک به‌تاکى ئه‌ندامانى موجاهدین له‌شارى ئه‌شره‌ف قسه‌ى کرد و به‌ڵێنى پێداون که‌ له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر٠ه‌شه‌کانى رژیمى ئێران پارێزگاریان لێده‌که‌ن. من وه‌بیر سه‌رۆک کۆمار ئۆباما و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ کلینتۆن دێنمه‌وه‌ که‌ ئێمه‌ ده‌بێ پێبه‌ندى به‌ڵێنه‌ ئه‌خلاقیه‌کانمان بین.

14 سال و 5 ماه و 17 روز و 20 ساعت و 31 دقیقه پیش از این

به‌ڵگه‌یێکى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر پاریزگارى له‌ شارى ئه‌شره‌ف

به‌ڵگه‌یێکى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر پاریزگارى له‌ شارى ئه‌شره‌ف


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن