فشاره‌کانى رژیم له سه‌ر دوکاندارانى کوردستان
به پێى زانیارییه‌کان، له دواى مانگرتنه گشتیه‌که‌ى جه‌ماوه‌رى کوردستان له ٢٣ى بانه‌مه‌رى ئه‌مساڵ رژیمى دژه مرۆڤى ئاخوندى له‌ترسی دووپاتبوونه‌وه‌ى مانگرتنێکى دیکه ده‌ستى داوه‌ته فشار هێنان و بانگ کردنى دوکاندارانى کوردستان بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعات. به پێى ئه‌و راپۆرتانه‌ى که له‌شارى مه‌هاباده‌وه گه‌یشتوون، هێزه سه‌رکووتگه‌ره‌کانى رژیم سه‌رجه‌م خاوه‌ن سوپێرمارکێت و ووشکه فرۆشه‌کانى (خواروبار) مه‌هابادیان بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعات بانگ کردووه و لێکۆڵینه‌وه‌یان ...
له‌گه‌ڵدا کردوون و له‌کۆتایی به‌ڵێنیان پێ ئیمزا کردوون که ئیتر نابێ دوکانه‌کانیان له‌هیچ بۆنه‌یێکدا دابخه‌ن. بۆ به‌رێوه‌نه‌بردنى ئه‌و به‌ڵێنه‌ش سزاى ٤٠ هه‌زار تا ١٠ ٠ هه‌زار تمه‌ن پوولى داناوه و ههر٠شهى زیندان و بێ سه‌روشوێنکردنیشى له دوکانداران کردووه. بریاره رۆژى شه‌ممه سه‌رجه‌م زێرینگه‌رانى شارى مه‌هاباد بۆ دانى ته‌عهود و به‌ڵێننامه سه‌ردانى ئیداره‌ى ئیتلاعات بکه‌ن. له‌هه‌والێکى دیکه دا به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى سنه نیوز دوکانه‌کانى شارى سنه له‌لایه‌ن ئیداره‌ى ئه‌ماکن به به‌رده‌وامى پلۆمپ و داده‌خرێن. ئیداره‌ى ئه‌ماکنى شارى سنه دوکانه‌کانى "ئه‌سعه‌د په‌رویزپوور" سه‌رۆکى یه‌کێتى جه‌رگ فرۆشان، "په‌یمان" سه‌رۆکى یه‌کێتى قه‌نادیان، "ئیحسان" سه‌رۆکى یه‌کێتى جل و به‌رگ فرۆشان و زۆربه‌ى دوکاندارانى به بیانووى جواروجۆر خستۆته ژێر فشار و دوکانه‌کانى پلۆمپ کردوون. جێگه‌ى باسه ئیداره‌ى ئه‌ماکن له‌سه‌ر هیندێک له دوکانه‌کان پلاکاردى هه‌لواسیوه که ئه‌و دوکانانه به هۆى سه‌رپێچى و په‌یوه‌ست بوون به مانگرتنه‌که دوکانه‌کانیان داخراوه.