جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هه‌وڵى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌سزاگه‌یاندنى ١٥ جینایه‌تکارى رژیمى ئاخوندى

هه‌وڵى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌سزاگه‌یاندنى ١٥ جینایه‌تکارى رژیمى ئاخوندى

ته‌له‌فیزیۆنى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ له‌ سالیادى راپه‌رینى خه‌ڵکى ئێران له‌ مانگى جۆزه‌ردانى ساڵى رابردوودا ووتى: هه‌ڵبژاردنه‌کانى خوولى ده‌یه‌مى سه‌رۆک کۆمارى له‌ئێران و سه‌رکووتى بێ به‌زه‌ییانه‌ى جه‌ماوه‌رى نارازى کۆمه‌ڵه‌کانى داکۆکیکارى مافى مرۆڤى وه‌جووڵه‌ خستووه‌. له‌و هه‌وڵه‌ى داکۆکیکارانى مافى مرۆڤ ١٥ به‌رپرسی سه‌ره‌وه‌ى رژیمى ئێرانى به‌ به‌رپرسی شکه‌نجه‌ى زیندانیان و کووشتنى نارازیان زاندراوه‌ و خوازیارى گرتن و موحاکه‌ممه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ بوونه‌. وه‌زیرى پێشووى ئیداره‌ى ...

ئیتلاعات موحسینى ئێژه‌یی و فه‌رمانده‌ى به‌سیج حوسێنى تائیب و فه‌رمانده‌ى هێزى ئینتزامى ئیسماعیلى ئه‌حمه‌دى موقه‌ده‌م ئاوه‌ڵ زاواى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد، له‌سه‌رووى ئه‌و لیسته‌ ناویان هاتووه‌. به‌سیجى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ڵێ، خامنه‌یی رێبه‌رى رژیم به‌رپرسیاره‌تى سه‌رجه‌م کرده‌وه‌کانى له‌سه‌ر شانه‌. هه‌روه‌ها نێوى (سه‌عید مورته‌زه‌وى دادستانى پێشووى تاران، سادقى مه‌حسولى وه‌زیرى ناوخۆى ئه‌و کات، ئه‌بولقاسمى سه‌لواتى قازى دادگاى شۆرشى رژیم، محه‌ممه‌د عه‌لى جه‌عفه‌رى فه‌رمانده‌ى سپاى پاسداران، ئه‌حمه‌د جه‌ننه‌تى به‌رێوه‌به‌رى شوراى نیگه‌هبان، میسباح یه‌زدى ئه‌ندامى خوبره‌گان، یه‌دوڵڵا جه‌وانى سه‌رۆکى ده‌فته‌رى سیاسی سپاى پاسداران) و کۆمه‌ڵێک که‌سی تر له‌و لیسته‌ داهاتوون. ئه‌و به‌سیجه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ خوازیارى ده‌رکردنى حوکمى نێوده‌وڵه‌تى بۆ گرتن و موحاکه‌ممه‌ کردنى ئه‌و که‌سانه‌ بووه‌.





14 سال و 5 ماه و 17 روز و 19 ساعت و 24 دقیقه پیش از این

هه‌وڵى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌سزاگه‌یاندنى ١٥ جینایه‌تکارى رژیمى ئاخوندى

هه‌وڵى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌سزاگه‌یاندنى ١٥ جینایه‌تکارى رژیمى ئاخوندى


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن