پرسه و سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ى وه‌کیلى ده‌که‌ین
به‌داخه‌وه سه‌رله‌به‌یانى رۆژى چوارشه‌ممه ١٢ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٩ محه‌ممه‌د سه‌عید وه‌کیلى باوکى شه‌هید فه‌رهاد وه‌کیلى به هۆى فشار و غه‌مى له‌کیس چوونى رۆڵه‌که‌ى و نه‌دانه‌وه‌ى ته‌رمه‌که‌ى کۆچى دوایی ده‌کا و بارى قۆرسی شه‌هید بوونى فه‌رهاد له‌سه‌رشانى خانه‌واده و که‌س و کار و خه‌ڵکى کوردستانى قورس‌تر کرد. ته‌رمى محه‌ممه‌د سه‌عید وه‌کیلى که تا دوا چرکه‌کانى ته‌مه‌نیشى چاوه‌روانى گهر٠انهوهى ته‌رمى فه‌رهادى کورى بوو، له‌نێو ئاپۆراى خه‌ڵکى شارى سنه و ده‌وروبه‌رى ...
شار بۆ دێى "قه‌سریان" بردرایه‌وه و به خاک سپێردرا. جێگه‌ى باسه دایکى فه‌رهادیش له‌دواى بیستنى ئیعدامى رۆڵه‌که‌ى بارودۆخى ته‌ندروستى به‌ته‌واوى تێکچووه و تا ئێستا چه‌ندین جار به هۆى فشارى له‌راده‌به‌ده‌رى روحى بێ هۆش بووه.
راگه‌یاندنى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران پرسه و سه‌رخۆشی خۆى به که‌س و کارى محه‌ممه‌د سه‌عید و خانه‌واده‌ى وه‌کیلى راده‌گه‌ێنێ و له‌خواى گه‌وره داواکارین لهودوخه دژواره‌دا سه‌بوورى بدا به‌و خانه‌واده و ئه‌و خهسارهتهش دوایین خه‌میان بێ.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
کومیسیۆنى راگه‌یاندنى
١٣ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٩