جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خامنه‌یی هه‌ر٠ه‌شه‌ى ئیعدامى له‌موسه‌وى و که‌رووبی کرد

خامنه‌یی هه‌ر٠ه‌شه‌ى ئیعدامى له‌موسه‌وى و که‌رووبی کرد

خامنه‌یی وه‌لى فه‌قیهى رژیم له‌ بیره‌وه‌رى ساڵمه‌رگى خومه‌ینى له‌ قسه‌گه‌لێکدا هه‌ر٠ه‌شه‌ى ئیعدام و له‌ناوبردنى له‌ سه‌رانى باڵى ریفۆرمى حکوومه‌تى کرد. خامنه‌یی که‌رووبی و موسه‌وى به‌ ته‌لحه‌ و زوبه‌یر شوبهاند و گووتى: ته‌لحه‌ و زوبیر که‌سانێکى بچووک نه‌بوون و پێشوونه‌یێکى دروشاوه‌یان هه‌بوو و که‌م که‌سێک وه‌کوو ئه‌وان له‌ ریزى ئه‌سحابه‌کانى حه‌زه‌ره‌تى عه‌لى دابوو، به‌لام ئیمام عه‌لى له‌مه‌دینه‌ به‌ره‌و کوفه‌ و به‌سره‌ ....

به‌مه‌به‌ستى شه‌ر له‌گه‌ڵ ته‌لحه‌ و زوبه‌یر له‌شکه‌رى وه‌رێخست، یانى ئه‌وان پێشوونه‌یان سرایه‌وه‌ و ته‌واو بوو. هه‌روه‌ها به‌وێنه‌هێنانه‌وه‌ى قوتبزاده‌ که‌ کاتى خۆى له‌گه‌ڵ خومه‌ینى له‌پاریس بووه‌، گووتى: ئیمام ده‌یان جار ووتوویه‌تى ده‌بێ هه‌ڵسه‌نگاندن له‌سه‌ر که‌سه‌کان به‌ معیارى ئیستایان بێ و رابردوویان گرینگ نییه‌. هێندێک که‌س له‌گه‌ڵ ئیمام له‌ پاریس له‌نێو فرۆکه‌دا بوون و هاتنه‌وه‌ بۆ ئێران، به‌لام له‌کاتى به‌رێوه‌به‌رى ئیمام به‌ هۆى خیانه‌ت ئیعدام کران. جێگه‌ى باسه‌ ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ زۆر که‌متر له‌چاوه‌روانیه‌کانى رژیم خه‌ڵکى لێبوو و له‌کاتێکدا زۆربه‌ى ئاماده‌بووان به‌سیج و پاسدارانى رژیم بوون کۆمه‌ڵێک که‌س له‌کاتى قسه‌کانى خامنه‌یی هێرشیان کرده‌ سه‌ر خامنه‌یی و دروشمیان له‌دژى دا که‌ به‌ خێرایی له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌رکووتگه‌ره‌کانى رژیم گیران.


14 سال و 5 ماه و 16 روز و 19 ساعت و 54 دقیقه پیش از این

خامنه‌یی هه‌ر٠ه‌شه‌ى ئیعدامى له‌موسه‌وى و که‌رووبی کرد

خامنه‌یی هه‌ر٠ه‌شه‌ى ئیعدامى له‌موسه‌وى و که‌رووبی کرد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن