هێزه‌کانى رژیمى ئێران له‌ناوخاکى هه‌ریمى کوردستانن و تۆپبارانه‌کانیش به‌رده‌وامه
جه‌بار یاوه‌ر ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى عێراق رایگه‌یاند: هێزه چه‌کداره‌کانى رژیمى ئێران ماوه‌ى ٢ رۆژه هاتوونه‌ته ناوخاکى هه‌رێمى کوردستان و بنکه‌ى سه‌ربازییان دامه‌زراندووه. ناوبراو ووتى: له رۆژى پێنج شه‌ممه‌وه هێزێکى ٣٥ که‌سى رژیمى ئێران له‌ناوچه‌ى "به‌ردونازێ" رۆژهه‌لاتى حاجى ئۆمه‌ران به قوولایی ٢ کیلۆمیتر و پانیی ٣ کیلۆمیتر هاتوونه‌ته ...
خاکى هه‌رێمى کوردستان و چه‌ند ئامیرى سه‌ربازى و لۆدێر و تانکێک و چه‌ند ماشێنێکیان پێیه. جه‌بار یاوه‌ر ووتى: بۆچارسه‌ر کردنى ئه‌و کێشه‌یه سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانى پێوه‌ندیدارمان ئاگادار کردۆته‌وه. هه‌روه‌ها زیادى کرد جگه له‌و سنوور به‌زاندنه رۆژى پێنج شه‌ممه تۆپبارانه‌کانى رژیمى ئێران له‌سه‌رناوچه‌کانى قه‌لاتووکان، ره‌زگه و ماره‌دوو، ئێندزێ، کانیه ره‌ش، ئه‌بوبه‌کره، شێخان، مێرگه‌سیر، بێ پالان، سووره‌گوڵێ، به‌ردکه، ئایه ره‌ش و ...هتد به‌رده‌وام بووه و هێندێک له‌ماڵه‌کانى ئه‌و ناوچانه سووتاون و ژماره‌یێک خه‌ڵکیش ئاواره بوونه و جێ ژیانیان جێ هێشووه. جێگه‌ى باسه پێشووتر وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و سه‌رۆکایه‌تى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دژکرده‌وه و هه‌ڵوێستیان له‌راست ئه‌و په‌لامارانه گرتبوو، به‌لام تۆپبارانى ناوچه سنوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ن رژیمى ئاخوندیه‌وه به‌رده‌وامه.