رۆژى جیهانى منداڵ پیرۆز بێ
(سیامه‌ند)
١١ى بانه‌مه‌ر٠ رۆژى جیهانى مندالانه، دیارى کردنى رۆژێک بۆ مندالان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى کارێکى باش و په‌سه‌نده له‌هه‌مانکاتدا، ده‌بێته هانده‌ریێک بۆ ئه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگا به گشتى و ده‌سه‌لات و دایکان و باوکان به‌تایبه‌ت، بایه‌خى پێویست به‌منداڵ بده‌ن.
دیاره له‌کۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا، به هۆى ئه‌و رێوشوێنه کۆن و سووننه‌تیانه که‌متر بایه‌خ به‌مندالان و پێداویستی و داواکانیان دراوه و زۆرجار مافى سه‌ره‌تایی منداڵ هه‌ر له‌دابین کردنى خواردن و ره‌خساندنى شوێنى گاڵته و گه‌پ کردن له‌به‌رچاو نه‌گیراوه. له‌کۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا مندالان، له‌جیات ئه‌وه‌ى به‌باشی بار بهێندرێن و هه‌ل و مه‌رجیان بۆ بره‌خسێندرێ که گه‌شه بستێنن و هووشیار و زانا بن، به‌داخه‌وه ده‌که‌ونه به‌ر ههر٠هشه و فشار و ته‌نانه‌ت لێدان و سووکایه‌تى پێ کردن.
ده‌ردى گه‌وره ئه‌وه‌یه که له چوارچێوه‌ى خێزاندا، زۆر که‌م...
بایه‌خ به مندالان و حه‌زه‌کانیان ده‌درێ، هه‌روه‌ها ده‌سه‌لاتیش که‌مترین بایه‌خ و گرینگى به‌مندالان و چاره‌نووسیان ده‌ده‌ا، هه‌ر بۆیه ده‌بینین که له‌ئێران و کوردستان به‌هه‌زاران منداڵ تووشی نه‌خۆشی ده‌روونى و جه‌سته‌یی ده‌بنه‌وه، له‌خوێندن دادهبر٠ێن و ده‌که‌ونه به‌رکارى قورس و تاقه‌ت پرۆکێن. هه‌روه‌ها هه‌ل و مه‌رجى ناله‌بارى سیاسی و کردارى ده‌سه‌لاتداران له‌ئێران، ته‌نیا هه‌ر سه‌رکووت و گه‌نده‌ڵى و کاولکاریه، که ئه‌و سیاسه‌ته خراپ و ناته‌ندورستانه راسته‌وخۆ کار ده‌کاته سه‌ر مندالان و هه‌ل و مه‌رجى ده‌رونیان ناله‌بار و ناجێگیر ده‌کا.
کاتێک ده‌سه‌لات بایه‌خ به‌مندالان و شێوه‌ى په‌روه‌رده‌یان و جێگه‌ى کایه و گاڵته‌کردنیان نادات. کاتێک مه‌دره‌سه و ناوه‌نده‌کانى خوێندن و خانه‌ى مندالان له‌دواکه‌وتووترین شێوه‌ى به‌رێوه‌به‌رى و ئیستاندارده جیهانیه‌کانن. کاتێک ژماره‌یێکى زۆر له‌مندالان که‌سێکیان یان چه‌ند که‌س له‌ئه‌ندامانى خانه‌واده‌یان له‌زینداندان و ههر٠هشهى ده‌سه‌لاتیان له‌سه‌ره، ئیتر چۆن ده‌کرێ مندالان دڵخۆش و هومێدوار بن و چاوه‌روانیه‌یان لێ بکرێ گه‌شه بستێنن و به‌ره‌وپێش بچن. له‌ئێرانى ژێرده‌سه‌لاتى ئاخونده‌کان ژیان ئاسایی نییه، ته‌نانه‌ت، ده‌سه‌لاتداران ده‌خاڵه‌ت له‌چوارچێوه‌ى خانه‌واده‌شدا ده‌که‌ن و ناهێڵن خه‌ڵک ئاسووده بن، دیاره له هه‌ل و مه‌رجێکى ئاوادا، بێ گومان، مندالان تووشی حاڵه‌تى ده‌روونى ناله‌بار ده‌بن و ئه‌و وه‌زعه کارده‌کاته سه‌ر خوێندن و ئه‌رک و کاره‌کانیان. ئێرانێکى خاوه‌ن سه‌رچاوه‌ى به‌رین و زۆرى سروشتى که نرخى هه‌ر یه‌ک له‌و سه‌رچاوه سروشتیانه، ملیاردها دۆلاره و ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ى دروست که‌ڵکیان لێ وه‌رگرێ، ده‌کرێ هه‌ر ئێرانیه‌ک به‌ئاسووده‌یی بژى. به‌لام ده‌سه‌لات به‌شێوه‌یێکى نازانستیانه و دوور له رێ وشوێنه زانستی و ئابوورییه‌کان به فیرۆیان ده‌ده‌ن. به‌ڵێ ئێرانێکى ده‌وڵه‌مه‌ند و پر٠ له‌داهات و خاوه‌ن سه‌رمایه به‌داخه‌وه، خێره‌کانى بۆ ترۆریسته‌کان و چه‌ک و چۆڵ کرین وهه‌روه‌ها له‌دژى میلله‌ت به فیرۆ ده‌درێ.
بێگومان کاتێک ده‌توانین چاوه‌رێ بین که مندالان گه‌شه بستێنن و پێش بکه‌ون که هه‌ل و مه‌رجى باشیان بۆ ئاماده بکرێ، ژیانیان دابین بکرێ، ههر٠هشهى خانه‌واده و دایک و باوکیان له‌سه‌ر نه‌بێ و به شێوه‌ى دروست په‌روه‌رده بکرێن. له‌وانه‌ش گرینگتر ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌لات ده‌بێ، ده‌سه‌لاتێکى دیموکراتیک بێ و به‌ردى بناخه‌ى ئه‌رک و فه‌رمانه‌کانى خزمه‌ت به هاولاتیان و ده‌سته‌به‌رکرانى مافى هه‌ر تاکێک له‌کۆمه‌ڵگادا بێ. بۆیه به‌داخه‌وه تا ده‌سه‌لاتى ملهورى ئاخوندى حوکمى وولات بکا، هیچ کات مندالان هه‌ست به ئاسووده‌یی ناکه‌ن. هه‌روه‌ها تا ئه‌و کاته‌ى فه‌رهه‌نگى په‌روه‌رده کردن و بارهێنانى مندالان نه‌گۆرین و دوور نه‌که‌وینه‌وه له‌شێوه بارهێنانى توند و ووشک که ده‌رفه‌ت و ده‌ورێک بۆ گه‌شه‌ى منداڵ له‌بار نابێ، گرانه مندالان گه‌شه بستێنن و ئاسووده بن.
بۆیه پێویسته دایکان و باوکان به‌شێوه‌ى دروست هه‌لس و که‌وت له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیان بکه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن له‌توندوتیژى دوور بکه‌ونه‌وه. دیاره هێندێک له‌په‌روه‌رده و شێوه‌ى بارهێنانى کۆن جێگه‌ى بایه‌خن هه‌ر بۆیه ده‌کرێ به‌له‌به‌رچاوگرتنى دیارده باشه‌کانى رابردوو و تێکه‌ڵ کردنیان له‌گه‌ڵ دیارده و شێوه‌ى په‌روه‌رده‌ى سه‌رده‌میانه، مندالان به باشی و به‌شێوه‌ى شیاو په‌روه‌رده بکرێن.
بێگومان جگه‌رگۆشه‌کان هیوا و هومێدى دوارۆژى دایک و باوک و کۆمه‌ڵگه و نیشتمانن، هه‌ر بۆیه بایه‌خ دان پێیان بایه‌خ دانه به نیشتمان و نه‌ته‌وه.
جارێکى دیکه پێرۆزبایی رۆژه مندالان له‌سه‌رجه‌م مندالانى کورد و مندالانى سه‌رانسه‌رى ئێران ده‌که‌ین و هیوادارین به وردى و به‌بایه‌خه‌وه بروانینه داهاتووى مندالان و به‌شێوه‌یێکى دروست و شیاو په‌روه‌رده‌یان بکه‌ین.