مه‌سعود کوردپوور به هۆى فێرکردنى قانوون گواسترایه‌وه بۆ زیندانى تاکه که‌سى
مه‌سعودى کوردپوور رۆژنامه‌نووس و ههڵسوور٠اوى مافى مرۆڤ و مامۆستاى زیندانى، به هۆى به‌رێوه‌بردنى کلاسى به‌نده‌کانى مافى مرۆڤ و مافى نه‌ته‌وه‌کان له قانوون دا له به‌ندى سیاسى زیندانى مه‌هاباد به‌ره‌ورووى ههر٠هشهى به‌رپرسانى زیندان بووه‌وه و به ئاماده بوونى سه‌رۆکى زیندان
و به پپشتیوانى ئه‌و له‌لایه‌ن چه‌ند زیندانى تاوانبار به چه‌ته‌یی هێرشى ده‌کرێته سه‌ر و لێدان و ئازارێکى زۆرى به‌رده‌که‌وێت و دوایی به فه‌رمانى سه‌رۆکى زیندان ده‌نێردرێته به‌ندى قه‌ره‌نتینه و دوای ئه‌وه‌ى ده‌یبه‌نه زیندانى تاکه که‌سى.
دروست کردنى دووبه‌ره‌کى و هاندانى زیندانیان دژ به زیندانى عه‌قیده‌یی، به شێوه‌یێکى گشتى له زیندانه‌کاندا له‌لایه‌ن به‌رپرسانى زیندانه‌کانى رژیمى به‌رێوه ده‌بردرێ. له‌و رووداوه‌دا زیندانیه هێرش به‌ره‌کان له‌لایه‌ن سه‌رۆکى زیندانه‌که‌وه پاداش ده‌درێن و کوردپوور که خه‌ریکى کارێکى ئینسانى و بارهێنانى ماف و قانوون بوو سزا ده‌درێ و ده‌نێردرێته زیندانى تاکه‌که‌سیه‌وه.
مه‌سعودى کوردپوور رۆژنامه‌نووس، مامۆستا و ههڵسوور٠اوى مافى مرۆڤ له رێکه‌وتى ١٨/٥/١٣٨٧ له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم له شارى بۆکان گیرا و زیاتر له دوو مانگه که دراوه به زیندانى مه‌هاباد و تاوانى پروپاگه‌نده دژ به رژیم خراوه‌ته پاڵى.