رۆژنامه‌کانى تورکیه: بارزانى ده‌وڵه‌تى دامه‌زراند و به په‌که‌که‌شی نه‌گووت ترۆریست
له‌دواى سه‌ردانه‌که‌ى مه‌سعود بارزانى بۆ تورکیه و پێشوازى کردنى ناوبراو له‌لایه‌ن حکوومه‌تى تورکیه مێدیا و رۆژنامه‌کانى تورکیه کاردانه‌وه‌ى جیاجیایان هه‌بوو. رۆژنامه‌ى میلله‌یه‌ت نووسی: له‌پاش ٦ ساڵ گرژى پێوه‌ندییه‌کان سه‌ردانى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى حکوومه‌تى کوردستان بۆ ئه‌نکارا گرینگه. هه‌ر له‌و رۆژنامه‌یه‌دا نووسه‌رێک له ژێرناوى "هه‌م تیرۆر و هه‌م ههر٠هشه، هه‌روه‌ها پرۆسه‌ى کورد چى به‌سه‌ر دێت" نووسی: ئه‌نکارا به شێوه‌یێکى فه‌رمى پێشوازییه‌کى ...
گه‌رم و گورى له‌بارزانى کردووه، ته‌نیا ئالاى کوردستانى دانه‌نابوو له‌شوێنه فه‌رمیه‌کان و کۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌کان، نووسه‌ر ده‌ڵێ٠Žت: ته‌نانه‌ت قسه‌کانى به‌زمانى کوردى کرد و وه‌رگیردران. هه‌روه‌ها له‌درێژه‌دا ده‌ڵێ، بارزانى زۆر که‌یف خۆش دیاربوو، له‌سه‌ردانه‌که‌ى ناوى په‌که‌که‌شی هه‌ر نه‌هێناوه و به ترۆریستیشى ناو نه‌برد. سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، مه‌سه‌له‌ى کرانه‌وه‌ى به رووى کێشه‌ى کوردیشى له‌تورکیا زۆر بوێرانه زانى، هه‌ۆروه‌ها بارزانى ده‌وڵه‌تى خۆى دامه‌زراند، ته‌نیا راینه‌گه‌یاند. نووسه‌ر له‌به‌شێکى تر‌ى تووسینه‌که‌ى دا ده‌ڵێ: ته‌ئکیدى له‌سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه که به‌هاوکارى ئه‌مریکا لایه‌نى ئابوورى و سیاسی و سه‌ربازى هه‌رێمى کوردستان پێش که‌وتووه، له‌وماوه‌یه تورکیاش له‌چه‌ند لایه‌نێک یارمه‌تى هه‌رێمى کوردستانى داوه. هاوکات هه‌رێمى کوردستان له قه‌لاچۆکردنى په‌که‌که یارمه‌تى تورکیاى نه‌داوه و تائێستاش دیارنییه یارمه‌تى تورکیه ده‌ده‌ات یان نا. رۆژنامه‌ى (ستار) له‌ژێرناوى "هه‌رێمى کوردستان شوێنى چاوتێبرینى تازه‌یه" ده‌لێ: ئانکارا پێشوازى له‌که‌سێکى گرینگ کردووه، سه‌ردانى بارزانى ته‌نیا بۆ موجاده‌له یاخود دامه‌زراندنى حکوومه‌تى عێراق نییه، به‌ڵکو زۆر مه‌سه‌له خراوه‌ته به‌رباس و تاوتۆێکردن. ئه‌و رۆژنامه‌یه ده‌لێ: بارزانى به که‌سێکى گرینگ ده‌ناسرێ و وادیاره هه‌ریمى کوردستان له‌نێوان تورکیا و ئیسرائیل‌دا به جیددى چاودێرى ده‌کرێت.