رژیم ئیعدامکراوانى ١٩ى بانهمهر٠ى به نه‌هێنى به‌خاک سپاردووه
دایکى فه‌رزاد که‌مانگه‌ر مامۆستاى ئیعدامکراو له‌گه‌ڵ خوشکى فه‌رهاد وه‌کیلى و دایکى فه‌رهاد حه‌یده‌ریان سه‌عات ١٠ ى به‌یانى رۆژى چوارشه‌ممه ١٢ى جۆزه‌ردان به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنه‌وه‌ى ته‌رمى که‌س و رۆ٠Žڵهکانیان چاویان به ئیسماعیل نه‌جار پاریزگارى، پارێزگاى سنه که‌وت. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى هێرانا له‌وچاوپێکه‌وتنه‌دا خانه‌واده‌ى ئیعدامکراوانى ١٩ى بانه‌مه‌ر٠ خوازیارى چوونیهتى دانه‌وه‌ى ته‌رمى ئیعدامکراوان بوون. به‌لام پارێزگارى سنه پێیان ده‌ڵێ"ئیعدامکراوان له شوێنێک که ئێستا به‌هۆى ئه‌منیه‌تیه‌وه ...
ناتوانن ئاشکراى بکه‌ن به‌خاک سپێردراون و له‌دواى ماوهیێکى تر و له‌باربوونى بارودۆخه‌که به‌رپرسانى پێوه‌ندیدار شوێنى به‌خاک سپێاردنى ئه‌وانتان پێ راده‌گه‌ێنن" جێگه‌ى باسه له‌و کۆبوونه‌وه‌یه کاتێک پارێزگارى سنه به‌جۆرێک ئه‌و شه‌هیدانه به تاوانبار ده‌ناسێنێ و داواى به‌خشینیان لهئاخرهت بۆ ده‌کا له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ى ئیعدامکراوان ناره‌زایه‌تى نیشان ده‌درێ و له‌دواى هێندێک ده‌مه‌قاڵه پارێزگارى سنه شوێنى کۆبوونه‌وه‌که به جێ ده‌ێڵێ. به‌دواى ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یش هێزه ئیتلاعاتى و ئه‌منیه‌تیه‌کان پێوه‌ندى به باقى خزم و که‌س و کارى ئیعدامکراوان ده‌گرن و هه‌ره‌شه‌یان لێده‌که‌ن که ئه‌گه‌ر ئه‌و کۆبوونه‌وانه دووپات بێته‌وه ئه‌وان ده‌گرن.