جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

وریایی کلینتۆن سه‌باره‌ت به‌ فێل و پیلانگێرى رژیم

وریایی کلینتۆن سه‌باره‌ت به‌ فێل و پیلانگێرى رژیم

بریارنامه‌ى نوێى گه‌مارۆکان دژى رژیمى ئێران له‌م حه‌وووتوویه‌دا له‌شوراى ئه‌منیه‌ت ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌. له‌پاش ئه‌وه‌ى که‌ رژیم له‌ سه‌پاندنى ته‌حریمه‌کان له‌دژى خۆى دڵنیابووه‌ رامین میهمانپه‌ره‌ست ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رژیم ئه‌مرۆ رۆژى سێ شه‌ممه‌ ١٨ى جۆزه‌ردان به‌ پێداگرى له‌سه‌ر ناکارامه‌بوونى سیاسه‌ته‌کانى رۆژئاوا و ئه‌مریکا له‌راست ئێران ووتى: رێگه‌کارێک که‌ شوراى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان گرتۆیه‌ته‌ پێش غه‌یره‌ قانوونى و به‌ په‌له‌ بووه‌. له‌لایێکى تره‌وه‌ هیلارى ...

کلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌رى پیلانگیرى رژیمى ئێران پێش پرۆسه‌ى ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌حریمه‌کانى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان وریایی دا. کلینتۆن ووتى چاوه‌روانه‌ له‌چه‌ند رۆژى داهاتوو دا رژیمى ئێران ده‌ست بداته‌ فێڵ و پیلانگێرى. ناوبراو ووتى، وابیرده‌که‌مه‌وه‌ که‌ له‌چه‌ند رۆژى داهاتوودا شاهیدى هه‌وڵى ئێران بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ى ته‌حریمه‌کان و به‌لارێدابردنى جیهان ده‌بین. هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه‌ به‌ناردنى ئه‌و هه‌واڵه‌ زیادى کرد: لێپرسراوانى پله‌به‌رزى ئه‌مریکا ووتوویانه‌ که‌ ئه‌وان بریارنامه‌که‌ به‌ بێ برزیل و تورکیه‌ بۆ پێشه‌وه‌ ده‌به‌ن.

14 سال و 5 ماه و 13 روز و 18 ساعت و 20 دقیقه پیش از این

وریایی کلینتۆن سه‌باره‌ت به‌ فێل و پیلانگێرى رژیم

وریایی کلینتۆن سه‌باره‌ت به‌ فێل و پیلانگێرى رژیم


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن