له‌یه‌ک رۆژدا ١٤ حوکمى ئێعدام له‌ئێران به‌رێوه‌چوو
رژیمى دژه مرۆژى ئاخوندى سه‌رله‌به‌یانى رۆژى دووشه‌ممه ١٦ى جۆزه‌ردان ١٣ که‌س له زیندانى قزلحه‌سارى که‌رج به کۆمه‌ڵ ئیعدام کرد. هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌و رۆژه له زیندانى ناوه‌ندى ئیسفه‌هان که‌سێکى دیکه ئیعدام کرا. واحیدى سه‌رژمێرى بلاوکراوه‌ى کۆمه‌ڵه‌ى چالاکانى مافى مرۆڤ له‌ئێران به هه‌ژمارکردنى ئیعدامه‌کانى رۆژى رابردوو ژماره‌ى ئیعدامکراوانى له رۆژى یه‌که‌مى مانگى جۆزه‌ردانه‌وه به ٣٢ که‌س راگه‌یاند. جێگه‌ى باسه ...
که رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ش محه‌ممه‌دى مسته‌فایی وه‌کیلى دادگوسته‌رى له‌ویبلاگى خۆیدا نووسیبووى که ٢٦ که‌س براونه‌ته ژوورى تاکه‌که‌سی بۆ به‌رێوه‌بردنى حوکمى ئیعدامیان که نێوى هێندێکیان بریتیه له محه‌ممه‌د جه‌عفه‌رى، محه‌ممه‌د ئازه‌رفام، باقر ئه‌مینى، سوڵتان ئابادى و محه‌ممه‌د مورادى و نادر ئازه‌رنووش. له‌هه‌واڵێکى تردا رۆژى یه‌کشه‌ممه ٦/٦/٢٠ ١٠ دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى رژیم حوکمى ئیعدام به‌شێوه تیربارانى ٢ زیندانى کوردى به‌ناوه‌کانى محه‌ممه‌د ئاگوشى و ئه‌حمه‌د پۆلاخانى خه‌ڵکى پیرانشار په‌سه‌ند کرده‌وه.