راگه‌یاندنى خه‌به‌ریی هاوبه‌ش
به‌مه‌به‌ستى ئاڵوگۆرى بیر‌ورا و یه‌کخستنى هه‌ڵوێسته‌کان له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى دیموکراسیخوازى له‌ئێران و هه‌روه‌ها تاوتۆێى بارودۆخى کوردستان به‌دواى مانگرتنى گشتى سه‌رکه‌وتووانه‌ى ٢٣ى بانه‌مه‌ر٠، چوار حیزبی و رێکخراو: پارتى ئازادى کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ى شۆرشگێرى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستانى ئێران، سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران و حیزبی دیموکراتى کوردستان، لهبارهگاى ده‌فته‌رى سیاسی حیزبی دیموکراتى کوردستان کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان پێکهێنا.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، به‌دواى گۆر٠ینهوهى بیرور٠ا، هه‌موو لایه‌ک ...
له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک بوون که بزووتنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ریی ئیعترازیی له‌ئێران دواى ٢٢ى جۆزه‌ردان که به بزووتنه‌وه‌ى سه‌وز ناسراوه و به‌دواى هه‌ڵبژاردنى خوولى ده‌یه‌مى سه‌رکۆمارى به دژى ساخته‌کارى و دیکتاتورى سه‌رى هه‌ڵدا، سهرهر٠اى که‌م و کورتییهکانى، رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ زیاتر له بزووتنه‌وه‌یه‌کى به‌ناوه‌رۆک به‌رته‌سکه‌وه به‌ره‌و بزووتنه‌وه‌یه‌کى دیموکراسیخوازانهى فره‌چه‌شن په‌ره‌ى سه‌ندووه و قوڵتر بۆته‌وه و هه‌ر بۆیه‌ش له‌لایه‌ن هه‌موو هێزه ئازادیخوازه‌کانى ئێران و کوردستانه‌وه شیاوى پشتیوانى و هاوکارییه. به‌شداربووانى کۆبوونه‌وه‌که هه‌روه‌ها له‌و بر٠وایه دابوون که ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه پێویسته وێر٠اى سنووربهندى هه‌رچى زیاتر له‌گه‌ڵ یاساى بنهر٠هتیی کۆمارى ئیسلامى ئێران و نیزامى ویلایه‌تى فه‌قیه و رۆیشتن به‌ره‌و ناوه‌رۆکێکى به‌ته‌واوى دیموکراتیک، به‌روونى و شهفافییهتێکى زۆرتره‌وه له‌سه‌ر مافى گه‌لانى ئێران و به‌تایبه‌ت گه‌لى کورد له‌داهاتووى ئێران‌دا پێداگرى بکات.
به‌شداربووانى کۆبوونه‌وه‌که مانگرتنى گشتیی خه‌ڵکى کوردستانیان که لهئێعتراز به ئێعدامى تێکۆشه‌رانى ئازادیخواز و به هاوده‌نگیی هه‌موو لایه‌نه‌کان هاتبووه دى، به به‌رزنرخاند و به نموونهیێکى سه‌رکه‌وتوو له کۆده‌نگى و هاوخه‌باتى له‌نێو ریزه‌کانى گه‌لى کورد له‌قه‌ڵه‌م دا که رۆڵێکى به‌رچاوى له‌به‌رزکردنه‌وه‌ى ناوى کورد و سه‌ربه‌رزى ئه‌و نه‌ته‌وه گێر٠اوه. به‌شداربووان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کۆک بوون که له‌داهاتووشدا ئه‌و شێوازه لهکۆدهنگى و هاوکاریی عه‌مه‌لى ره‌چاو بکرێ و په‌ره‌ى پێبدرێت. لایه‌نه‌کانى به‌شدار له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌روه‌ها به پێویستیشیان زانى که سپاس و پێزانینى خۆیان بۆ ئه‌و هاوخه‌مى و هاوپشتییه گه‌رم و گور٠ه که هه‌موو ئازادیخوازانى ئێران له‌م قۆناغه‌دا له حاست بنه‌ماڵه‌ى گیان به‌ختکردووان و به گشتى له‌حاست خه‌باتى خه‌ڵکى کوردستان نواندیان، ده‌رببرن.
کۆبوونه‌وه‌که له‌که‌ش و ههواێکى دۆستانه‌دا به‌رێوه‌چوو و به‌دواى لێکدانه‌وه و تاوتوێ کردنى تێروته‌سه‌لدا کۆتایی پێهات.
١٧ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٩ى هه‌تاوى به‌رامبه‌ر به ٧ى ژوئهنى ٢٠ ١٠ ى زایینى