گو٠Žشه گیربوونى که‌م وێنه‌ى رژیم
به پێى راپۆرتى دیپلۆماتێکى پله‌به‌رزى روسیه، سه‌رۆک کۆمارى ئێران محموودى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد له‌کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌ندامانى سازمانى هاوکارى شانگهاى (sco) به‌شدارى ناکات، به‌لام له‌باس کردنى هۆى ئه‌و به‌شدارنه‌بوونى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد خۆى پاراست. بێجگه له روسیه و چین، ئه‌و ده‌سته‌یه بریتیه له‌وه‌لاتانى قه‌زاقستان، قرقیزستان، تاجیکستان و ئوزبه‌که‌ستان و چه‌ندین وه‌لاتایش وه‌کوو ئێران و هێند ....
و پاکستان چاودێرن و هێشتا ئه‌ندام نین. جێگه‌ى باسه رژیمى ئاخوندى له‌رابردوو بۆ په‌یوه‌ست بوون به‌و سازمانه پێخۆش بوونى خۆى ده‌ربریبوو. به پێى ووته‌ى ئه‌و دیپلوماته پله‌به‌رزه هۆى به‌شدارى نه‌کردنى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد له‌مه‌ر٠ گرژبوونه‌وه‌ى پێوه‌ندییه‌کانى روسیه و ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌کانیه‌تى. جێگه‌ى باسه کۆبوونه‌وه‌ى ولادیمیر پۆتین سه‌رۆک وه‌زیرى روسیه له‌گه‌ڵ پاسدار ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌کان به بێ ده‌رکه‌وتنى هۆکه‌ى له تورکیه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.