هاولاتییهکى کورد به هۆى ته‌قه‌ى هێزه‌کانى رژیم بریندار ده‌بێ
هاولاتییهکى کورد خه‌ڵکى شارى مه‌ریوان به‌ناوى ئه‌حمه‌د نامدارى رۆژى یه‌ک شه‌ممه ١٥ى جۆزه‌ردان له سنوورى "ههلالاوا" ى پێنجوێن له لایه‌ن هێزه سهرکووتگهرهکانى ئینتزامى ده‌سترێژى کرایه سه‌ر و بریندار بوو. به پێى راپۆرتى راپۆرتدهرانى...
هێرانا، له‌دواى ته‌قه کردنى هێزه‌کانى رژیم و پێکانى ئه‌حمه‌د، ناوبراو له‌لایه‌ن پاسه‌وانانى مه‌رزى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ نه‌خۆشخانه‌ى پێنجوێن گوازرایه‌وه و پاشان برایه نه‌خۆشخانه‌ى سلێمانى و ئێستا له‌ژێر چاودێرى پزشکى دایه. جێگه‌ى باسه بارودۆخى ته‌ندورستى ناوبراو ناڵه‌باره.
سالانه ده‌یان که‌س له کاسبکارانى سهرسنوورکانى کوردستان له‌لایه‌ن هێزه جینایهتکارهکانى رژیمه‌وه ده‌که‌ونه به ده‌سترێژ و گیانیان لێ ده‌ستێندرێ.