کارنامه‌ى سه‌رکووتگه‌رییه‌کانى ده‌وڵه‌تى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد له‌ماوه‌ى یه‌ک ساڵى رابردوو
به‌پێى سه‌رژمێرى نوێى راپۆرتده‌رانى بێ سنوور له‌ماوه‌ى ساڵى یه‌که‌مى ده‌وره‌ى دووهه‌مى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد له‌پاش ئه‌وه‌ى به پشتیوانى باڵى پارێزوانى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى ئه‌حمه‌دى نه‌ژادى دووباره له‌سه‌ر کورسی سه‌رۆک کۆمارى داندراوه و به‌دواى ئه‌ویش راپه‌رینى خه‌ڵکى وه‌زاڵه‌هاتوو و ئازادیخواز له‌شاره گه‌وره‌کانى ئێران سه‌رى هه‌ڵدا، رۆژنامه‌وانان و چالاکانى سیاسی و مه‌ده‌نى له‌گه‌ڵ ته‌وژمێکى گه‌وره‌ى ...
سه‌رکووت و فشارى جواروجۆر به‌ره‌ورووبوون. به پێى ئه‌و سه‌رژمێرییه له ساڵى رابردوو لانى که‌م:
١٧٠ رۆژنامه‌وان و وێبنووس که ٣٢ که‌سیان ژنن گیران.
٢٢ رۆژنامه‌وان و وێبنووس به ١٣٥ ساڵ زیندان مه‌حکووم کران.
٨٥ رۆژنامه‌وان و وێبنووس له‌چاوه‌روانى دادگا و یان حوکمى زیندان دان.
٥ میلیارد و ٢٣٠ میلیۆن تمه‌ن له‌رۆژنامه‌وانان به‌ن بارمته وه‌رگیراوه.
٢٣ رۆژنامه داخراون و یان ناچار به راگرتنى بلا٠Žوکردنه‌وه بوونه.
٣٧ رۆژنامه‌وان و وێبنووس ئێستا له‌زیندان دان. ئێران له‌دواى چین دووهه‌مین زیندانى گه‌وره‌ى جیهان بۆ رۆژنامه‌وانان و وێبنووسانه.
١٠ ٠ رۆژنامه‌وان و وێبنووس ناچار به جێهێشتنى وه‌لات بوونه.
سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش رۆژنامه‌وانێک به‌ناوى عه‌لیره‌زا ئیفتخارى ٢٩ ساڵه به هۆى خوێنرێژى و زه‌ربه‌ى مه‌غزى رۆژى ٢٥ى جۆزه‌ردان ته‌حویلى خانه‌واده‌که‌ى دراوه و به‌مجۆره که‌سێکى دیکه به لیستى رۆژنامه‌وانانى کوژراو زیاد بوو.