پێوه‌ندى سلێمانى سازمان سه‌ردانى حیزبی پێشکه‌وتنخوازى کوردى سوریه ى کرد
رۆژى دووشه‌ممه ٧/٦/٢٠ ١٠ هه‌یئه‌تێکى پێوه‌ندى سلێمانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران که پێکهاتبوون له‌رێزان عه‌لى به‌هرامى ئه‌ندامى کومیته‌ى ناوه‌ندى و به‌رپرسی پێوه‌ندى سلێمانى و محه‌ممه‌د ره‌حیمى کادرى پێوه‌ندى سلێمانى سازمانى خه‌بات سه‌ردانى پارتى دیموکراتى پێشکه‌وتنخوازى کورد ...
له‌سوریه‌یان کرد و له‌لایه‌ن به‌رێزان حه‌مید ده‌روێش سکرتێرى گشتى و عه‌لى شه‌مدین ئه‌ندامى کومیته‌ى ناوه‌ندى و به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانى سلێمانى و ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌د پێشوازێکى گه‌رمیان لێ‌کرا. له‌ودیداره‌دا کۆنگره‌ى چواره‌مى سازمان و بارودۆخى کوردستان و هه‌ل و مه‌رجى ناوچه‌یی درانه به‌رباس و له‌کۆتایش دا له‌سه‌ر پێوه‌ندى و دۆستایه‌تى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران و پارتى دیموکراتى پێشکه‌وتنخوازى کورد له‌سوریه پێداگرى کرایه‌وه.