رژیمى ئێران که‌وته ناو لیستى ره‌شى وه‌لاتى ئیسپانیا
به پێى هه‌واڵه‌کان ئیلنا ساڵگادۆ جێگرى دووهه‌مى سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیرى ئابوورى و دارایی ئیسپانیا حوکمێکیان ئیمزا کرد که به پێى ئه‌و رژیمى ئاخوندى چۆته ناو لیستى ره‌شی خه‌ڵکى ئیسپانیا. به‌و حوکمه ئیداره‌کانى ئیسپانیا ئه‌رکیانه که گۆرینه‌وه‌ى ماڵى و پووڵى هاولاتیانى ئێرانى بخه‌نه ژێر چاودێرى و به وردییه‌وه چاودێرى ئه‌وه بکه‌ن که جێبه‌جێ کردنى پووڵى ئێرانیه‌کان له‌پێناو یارمه‌تى دان به ترۆریسمى ...
نێوده‌وڵه‌تى نه‌بێت. یه‌که‌مین وه‌لاتێک که هاتۆته‌ناو ئه‌و لیسته‌وه ده‌وڵه‌تى سه‌دام حوسێن له ساڵى ٢٠ ٠ ٢ دابوو. ئه‌و کرده‌وه‌یه که له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى و به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا پێشنیار کراوه، به‌زووترین کات له‌سه‌ر ژیانى ٥١٠ ٠ بازرگانى ئێرانى که له ئیسپانیان کاریگه‌رى ده‌بێت. ده‌وڵه‌تى ئیسپانیا هه‌روه‌ها هۆى بوونى ئێران له‌ناو لیستى ره‌شى وهلاتهکهى بۆ ئه‌وه گێرایه‌وه که ئیسپانیا هاوته‌ریب بێ له‌گه‌ڵ یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و هه‌روه‌ها به هۆى پشتیوانى رژیم له‌ترۆریسم و به‌رنامه مه‌ترسیداره ئه‌تۆمیه‌کانى راگه‌یاند و ووتى، ده‌سته‌ى عه‌ملیاتى ماڵى چه‌ندین جار نیگه‌رانیه‌کانى خۆى سه‌باره‌ت به بارودۆخى ئابوورى ئێران ده‌ربریوه.