جیفرى رابێرتسێن: موسه‌وى ده‌بێ سه‌باره‌ت به ئیعدامه‌کانى ساڵى ٦٧ وه‌لام بداته‌وه
کرانه‌وه‌ى په‌روه‌نده‌ى ئیعدامه‌کانى ساڵى ١٣٦٧ بۆ زۆرێک ئه‌گه‌ر شادیهێنه‌ر نه‌بێ، به‌لام دڵنیاکه‌ره‌وه‌ى ئه‌و خاڵه‌یه که کوشتنى به‌رنامه‌رێژى کراوى زیندانیانى سیاسی له‌چاوى جیهانیان شاراوه نامێنێت. رۆژى ٢٠ /٣/١٣٨٩ جێفرى رابێرتسێن، مافه‌وانى کارناس له په‌روه‌نده‌کانى "جینایه‌ت دژى مرۆڤایه‌تى" سه‌باره‌ت به ئیعدامه‌کانى ساڵى ٦٧ بلاوبۆوه. رابێرتسن ووتى، زۆرێک له‌به‌رپرسانى رژیم یه‌ک له‌وان میرحوسێنى ...
موسه‌وى ده‌بێ وه‌لامده‌ر بن. ناوبراو هیواداره که شوراى ئه‌منیه‌ت به پێى ئه‌و راپۆرته ده‌رفه‌تێکى زیاترى بۆ دروست کردنى به‌ربه‌ست بۆ رژیمى ئاخوندى هه‌بێت. ناوبراو له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که نابێ که‌س له به‌رێوه‌به‌رانى ئه‌و جینایه‌ته له‌تاوان به‌رى بکرین و ده‌ڵێ، دونیا له‌به‌رانبه‌ر جینایه‌ته‌کانى وه‌ک هه‌ڵه‌بجه که ٥٠ ٠ ٠ که‌س بوونه قوربانى بۆمبه شیمیاییه‌کان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى عێراق چاوى به‌ست و کارێکى نه‌کرد، دونیا له‌به‌رانبه‌ر کوشتارى زیندانیانى سیاسی بێ ده‌نگى کرد که به‌راده‌ى هه‌لبجه خه‌ڵکى بێ تاوان کوژرا. سه‌دام موحاکه‌ممه کرا، به‌لام به‌رپرسانى کوشتارى ساڵى ٦٧ هێشتا وه‌لامى کرده‌وه‌کانى خۆیان نه‌داوه‌ته‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ى پێویستان له‌گه‌ڵ نه‌کراوه.