فشاره‌کان بۆسه‌ر کاسبکاران و دوکاندارانى کوردستان به‌رده‌وامه
له‌دواى ئه‌وه‌ى که خه‌ڵکى کوردستان به بۆنه‌ى شه‌هید کردنى چالاکانى سیاسی کورد له‌٢٣ى بانه‌مه‌ر له‌ئاستێکى به‌رین ده‌ستیان دایه مانگرتن و ناره‌زایه‌تى له‌رژیم. هێزه شکستخواردۆکانى رژیم ده‌ستیان داوه‌ته فشارهێنان بۆسه‌ر خه‌ڵک و دوکانه‌کانى خه‌ڵک پلۆمپ ده‌که‌ن و ئیزنى کرانه‌وه‌یان پێناده‌ن. به پێى هه‌واڵى ...
هه‌واڵده‌رى سنه‌نیوز له‌پاش ئه‌وه‌ى که زۆرێک له‌دوکانه‌کانى خه‌ڵک له‌شارى سنه وه‌ک دوکانى محه‌ممه‌د وه‌کیلى سه‌رۆکى یه‌کێتى فه‌رش فرۆشان و دوکانى ته‌یمورى خانى و تۆفیق ره‌حمانى و مه‌لا ره‌فیق ساڵحى و بابه سڵجى و زێرینگه‌ریه‌کانى قه‌دئارا و محه‌ممه‌د په‌رویزیان پلۆمپ کردووه، له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا ١١ دوکانى دیکه به‌ناوه‌کانى(فروشگاى ژینۆ، عه‌ترى ئه‌وین، فروشگاى هه‌ورامان، زێرینگه‌رى حوسێنى و دوکانى سه‌رۆکى یه‌کێتى مریشک فرۆشان و دوکانێکى دیکه له شه‌قامى وه‌لیعه‌د و ٢ دوکانى که‌وش فرۆشى و دوکانێکى موبایل فرۆشى له شه‌قامى شه‌شه‌مى به‌همه‌ن و دوکانى بامشاد له پاساژى سنه)یان به بیانووى پێبه‌ند نه‌بوون به قانونى کاروبارى پیشه‌یی داخستووه.