جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

شوراى مافى مرۆڤ سه‌رکووتى خه‌ڵکى له‌لایه‌ن رژیمى ئاخوندییه‌وه‌ مه‌حکووم کرد

شوراى مافى مرۆڤ سه‌رکووتى خه‌ڵکى له‌لایه‌ن رژیمى ئاخوندییه‌وه‌ مه‌حکووم کرد

به‌ نزیک بوونه‌وه‌ى ساڵیادى راپه‌رینى خه‌ڵک له‌شاره‌ گه‌وره‌کانى ئێران به‌ نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى به‌ شانۆى رژیم له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆک کۆمارى ، له‌ چوارده‌یه‌مین کۆبوونه‌وه‌کانى شوراى مافى مرۆڤى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتۆکان که‌ له‌ ژێنێف مه‌قه‌رى ئورووپایی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان به‌رێوه‌ چوو و ئێستاش درێژه‌ى هه‌یه‌، سه‌رکووتى راپه‌رینى ئازادیخوازانى ئێران له‌لایه‌ن رژیمى ئاخوندى و هه‌روه‌ها پێشێلکردنى سیستماتیک و...

به‌ربلاوى مافه‌کانى مرۆڤ له‌ئێران، له‌لایه‌ن نوێنه‌رانى ٢٠  وه‌لاتى جیهان به‌ توندى مه‌حکووم کرا. نوێنه‌رانى وه‌لاتانى جۆراوجۆرى جیهان که‌ له‌ ده‌یه‌مى جۆزه‌ردانه‌وه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌کانى شوراى مافى مرۆڤ کۆبوونه‌ته‌وه‌، خوازیارى ئاماده‌کردنى راپۆرتێکى تێروته‌سل سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخى ناڵه‌بارى مافى مرۆڤ له‌ئێران له‌لایه‌ن راپۆرتده‌رانى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتۆکان بوون. نوێنه‌رانى ٢٠  وه‌لاتى جیهان، له‌قسه‌کردنه‌کانى خۆیان ده‌رکردنى حوکمه‌ سه‌ده‌ نێوه‌راستیه‌کانى وه‌ک ئیعدام و زیندان بۆ جیابیران، گرتنى سه‌ربه‌خۆ، پێشێل کردنى ئازادییه‌ بنه‌ر٠ه‌تیه‌کان و دروست کردنى ترس و تۆقاندن، سه‌رکووتى که‌مینه‌ مه‌زهه‌بیه‌کان، سانسۆرى مه‌تبووعات و مێدیاکان و جیاوازى و سه‌رکووت له‌به‌رانبه‌ر ژنانى ئێرانیان به‌ توندى مه‌حکووم کرد و خوازیارى کرده‌وه‌ى به‌ په‌له‌ به‌ مه‌به‌ستى راگرتنى ئه‌و پێشێلکارییانه‌ى رژیمى ئاخوندى بوون.



14 سال و 5 ماه و 11 روز و 18 ساعت و 38 دقیقه پیش از این

شوراى مافى مرۆڤ سه‌رکووتى خه‌ڵکى له‌لایه‌ن رژیمى ئاخوندییه‌وه‌ مه‌حکووم کرد

شوراى مافى مرۆڤ سه‌رکووتى خه‌ڵکى له‌لایه‌ن رژیمى ئاخوندییه‌وه‌ مه‌حکووم کرد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن