(بریارنامه‌ى ١٩٢٩) بۆ ئابلۆقه دژى رژیمى ئێران په‌سه‌ند کرا
رۆژى چوارشه‌ممه ٢٠ ى جۆزه‌ردان شوراى ئه‌منیه‌تى سازمانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان چواره‌مین بریارنامه‌ى دژى رژیمى ئێران په‌سه‌ند کرد. ئه‌و بریارنامه‌یه به ١٢ ده‌نگى به‌ڵێ و ٢ ده‌نگى نه‌خێر و ده‌نگێکى بێ لایه‌ن په‌سه‌ند کرا. سه‌رجه‌م ٥ ئه‌ندامى هه‌میشه‌یی شوراى ئه‌منیه‌ت ده‌نگى موسبه‌تیان به‌و بریارنامه‌یه دا. ٢ وه‌لاتى تورکیه و برێزیل ده‌نگى نه‌خێر و وه‌لاتى لوبنانیش ده‌نگى بێ لایه‌نى به‌و بریارنامه‌یه دا. به پێى راپۆرته‌کان ئه‌و بریارنامه‌یه ته‌حریمى زۆر قورس و کاریگه‌رى تێدا گونجیندراوه و رژیمى ئێران ...
پێبه‌ند ده‌کات که هه‌موو چالاکیه‌کانى پالاوته‌کردنى ئۆران‌یۆم و ئاوى قورس رابگرێت و پرۆتۆکلى لکێندراو به‌رێوه ببات و هاوکارى ته‌واوى ئاژانسی وزه‌ى ئه‌تۆم بکات بۆ دڵنیا بوونى کۆمه‌ڵگاى جیهانى له‌مه‌به‌ستى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ى. بریارنامه‌که، بێجگه له‌وه‌ى له‌سه‌ر ته‌حریمه‌کانى سێ بری٠ارنامهى پێشووتر پێداگرى ده‌کات، ناردنى هه‌رجۆره چه‌کێکى قورس وه‌کوو فرۆکه‌ى شه‌رکه‌ر، تانک، تۆپخانه، مووشه‌ک بۆ ئێران قه‌ده‌غه ده‌کات و رێگه له‌کار کردنى رژیم له‌سه‌ر مووشه‌کى باڵستیک ده‌گرێت. له‌و بر٠یارنامهیهدا، نێوى زیاتر له ٤٠ شیرکه‌تى ئێرانى بۆ ئه‌وه‌ى ئابلۆقه‌یان بخرێته‌سه‌ر هاتووه. شیرکه‌ته‌کانى پێوه‌ندیدار به سپاى پاسداران، بانکه‌کان، پیشه‌سازى نیزامى و هێندێک له هێڵه‌کانى که‌شتى وانى رژیمى ئاخوندى خراونه‌ته به‌ر ئامانجى ته‌حریمه نوێیه‌کانى بریارنامه‌ى چواره‌مى شوراى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان. بریارنامه‌که داوا له‌سه‌رجه‌م وه‌لاتانى ئه‌ندام ده‌کات که هه‌ر جۆره زانیاریێک که پێوه‌ندى به جم و جووڵه‌کانى رژیمه‌وه که پێشێلکه‌رى بریارنامه‌که بکات به ناوه‌نده‌کانى پێوه‌ندیدار رابگه‌ێنن. هیلارى کلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا گووتى: ته‌حریمه تازه‌کان زۆر گرینگن و له‌رابردوودا نه‌بیندراون. کلینتۆن یه‌کگرتوویی کۆمه‌ڵگاى جیهانى له‌راست به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ى ئێرانى به بابه‌تێکى گرینگ ناوبرد. بریارنامه‌که پێداگرى ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که ته‌نیا له‌کاتێکدا ته‌حریمه‌کان راده‌گیرێن که رژیمى ئێران پالاوته‌کردن و چالاکیه‌کانى پێوه‌ندیدارى، به‌ته‌واوى رابگرێت و له‌دواى ٩٠ رۆژ ئه‌گه‌ر رژیمى ئاخوندى چالاکیه‌کانى رانه‌گرێت، شورا سزاى زیاتر ده‌خاته به‌رچاو. له لاێکى دیکه له‌دواى هه‌ولێکى زۆرى ده‌سه‌لاتدارانى رژیم بۆ پێش‌گرتن له‌په‌سه‌ند کردنى بریارنامه‌یێکى نوێ، مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد له‌دژکرده‌وه به‌و بریارنامه تازه‌یه ووتى: ئه‌و بریارنامه‌یه به هه‌وڵى ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانى سازدراوه و له‌لای ئێمه بایه‌خى نییه. هه‌روه‌ها سوڵتانییه نوێنه‌رى رژیم له ئاژانس له‌دژکرده‌وه به‌و بریارنامه نوێیه ووتى: ئه‌و بریارنامه‌یه کاریگه‌رى نییه و رژیمى ئێران به‌رنامه‌کانى پالاوته‌کردنى ئۆرانیۆمى درێژه پێده‌دا.