گرتنى چه‌ند هاولاتییه‌کى کورد له‌شاره‌کانى کرماشان، مه‌هاباد و مه‌ریوان
چه‌ند که‌س له‌شارى مه‌هاباد له‌چه‌ند رۆژى رابردوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیم گیران و راپێچى زیندان کراون. به پێى راپۆرتى ئاژانسی هه‌واڵده‌رى موکریان شیرکۆ سه‌بیلى، سالار شه‌باهه‌نگ و ئیسماعیل ئه‌فشین له‌و گیراوانه‌ن. تاوانى ئه‌و که‌سانه هاوکارى له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌حیزبه نه‌یاره‌کانى رژیم راگه‌یه‌ندراوه. جێگه‌ى باسه ئه‌و که‌سانه ماوه‌ێک له‌مه‌وبه‌ر بۆ گرتووخانه‌ى زیندانى مه‌هاباد گوازراونه‌وه. هه‌روه‌ها به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى هێرانا، سه‌رهه‌نگ ده‌وله‌تى جێگرى فه‌رمانده‌ى ...
هێزى ئینتزامى پارێزگاى کرماشان و سه‌رۆکى پێشووه‌ى ئیداره‌ى ئیتلاعاتى شارى سنه گووتى: که‌سێک به‌ناوى "م ـ ن" له کرماشان به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى که ویستوویه‌تى عه‌ملیاتى چه‌کدارانه به‌رێوه‌ببا گیراوه. به پێى راپۆرتى ئیلنا ئه‌و که‌سه ویستوویه‌تى یه‌کێک له قازییه‌کانى دادگوسته‌رى کرماشان جێگر له شوراى چاره‌سه‌ر کردنى ناکۆکیه‌کانى ترۆر بکات. له‌هه‌واڵێکى دیکه دا راگه‌یه‌ندرا، هاولاتییه‌ک خه‌ڵکى شارى مه‌ریوان به‌ناوى ره‌مه‌زان فه‌رج نژاد بۆ جارى دووهه‌م به تاوانى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ حیزبه نه‌یاره‌کانى رژیمى ئێران له‌لایه‌ن ئیداره‌ى ئیتلاعاتى مه‌ریوان گیراوه. به پێى راپۆرتى یه‌کێتى خانه‌واده‌ى چالاکانى کوردى زیندانیی ، نێوبراو ساڵى ٨٥ بۆ یه‌که‌میتن جار گیراو و به تۆمه‌تى هاوکارى هێزه کوردییه‌کان به دوو ساڵ زیندانى ته‌عزیرى حوکم درا. ناوبراو له‌پاش ٢ ساڵ زیندان له زیندانى ناوه‌ندى شارى سنه، له‌ساڵى ٨٧ ئازاد کرا. له ١٣ى بانه‌مه‌رى ئه‌مساڵ بۆ جارى دووهه‌م هه‌ر به‌و تاوانه‌وه له‌لایه‌ن ئیداره‌ى ئیتلاعاتى شارى مه‌ریوان ده‌گیرێ و بۆ شوێنێکى نادیار ده‌گوازرێته‌وه.