جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بانگه‌‌وازێک بۆ/

بانگه‌‌وازێک بۆ/

- پارت و رێکخراوه‌ کوردستانییه‌کان له‌ سویس
- سه‌رجه‌م کوردانی دانیشتوی سویس
- که‌سوکاری قوربانییانی شاری سه‌رده‌شت

له‌ یادی کیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت و گوندی ڕه‌شه‌هه‌رمێ و ده‌وروبه‌ریدا که‌ له‌ به‌رواری ٢٨.٦.١٩٨٧ له‌ لایه‌ن فرۆکه‌ مه‌رگهێنه‌ره‌کانی به‌عسه‌وه‌ رویدا، کۆمیته‌ی سویسی هه‌ریه‌ک له‌ چاودێری کوردۆساید – چاک، حزبی دیموکراتی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان،سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له‌ رێکه‌وتی...

یه‌کشه‌ممه‌ ٢٧.٦ له‌ نزیک شاری ئاراو مه‌راسیمێک بۆ یادی بیست و سێ ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی سه‌دان و برینداربوونی هه‌زاران که‌س له‌ خه‌ڵکی سیڤیلی میلله‌ته‌ سته‌مدیده‌که‌مان ده‌کاته‌وه‌.
له‌ یادی ئه‌و کاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌دا، که‌ شاری سه‌رده‌شتی بوکی کوردستان و ده‌وروبه‌ری کرده‌ ئاماج،سه‌ره‌‌ڕای پیشانگایه‌کی شه‌هیدانی کیمیاباران، دوو پارچه‌ فیلمی دۆکیۆمێنتی له‌سه‌ر رووداوه‌که‌ نیشانی ئاماده‌بووان ده‌درێت و هه‌روه‌ها چه‌ند بابه‌تێکی هونه‌رییش پێشکه‌ش ده‌کرێت.
بۆ به‌رزراگرتنی گیانی په‌پوله‌ ئاسای شه‌هیدانی سه‌رده‌شت، هیوادارین هه‌موو به‌گیانێکی مرۆڤدۆستانه‌ و کوردانه‌ی به‌رزه‌وه‌ له‌م یاده‌وه‌رییه‌دا به‌شداری بکه‌ین.

کات و شوێنی یاده‌که‌:
کات: یه‌کشه‌ممه‌ ٢٧.٦ سه‌عات ١.٣٠ 
شوێن: بنکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری کوردان،
KÃ۶llikerstrasse ٣٢
٥٠ ٣٤ Oberenfelden
به‌ ترامی (SchÃ۶ftland) له‌ گلایسی ١٣ ه‌وه‌ له‌ وێستگه‌ی Oberenfelden داده‌به‌زن.
بۆ زانیاری زیاتر:
٠ ٧٦٥٦٧٩٨٥٥، ٠ ٧٨٩١٥٨١٨٦

حزبی دیموکراتی کوردستان/ کۆمیته‌ی سویس
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌‌حمه‌تکێشانی کوردستان/ کۆمیته‌ی سویس
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران/ کۆمیته‌ی سویس
چاودێری کوردۆساید – چاک / کۆمیته‌ی سویسرا
١٠ .٦.٢٠ ١٠ 

14 سال و 5 ماه و 10 روز و 17 ساعت و 10 دقیقه پیش از این

بانگه‌‌وازێک بۆ/

بانگه‌‌وازێک بۆ/


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن