جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

راگه‌یێندراوى سازمان خه‌بات له‌ پێوه‌ند به‌ نار٠ه‌زایه‌تیه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کانى جۆزه‌ردانى ساڵى رابردووى ئ٠یران دواى شانۆى ده‌یه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى

راگه‌یێندراوى سازمان خه‌بات له‌ پێوه‌ند به‌ نار٠ه‌زایه‌تیه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کانى جۆزه‌ردانى ساڵى رابردووى ئ٠یران دواى شانۆى ده‌یه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى

له‌دواى ئه‌وه‌ى جارێکى دیکه‌ له‌ شانۆى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى له‌ ٢٢ى جۆزه‌ردانى ساڵى ١٣٨٨، خامنه‌یى و باندى خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌لات، بۆ ده‌وره‌یێکى چوار ساڵه‌ى دیکه‌ ئه‌حمه‌دى نژادیان به‌ سه‌رۆک کۆمار دانایه‌وه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ هه‌رکام له‌ میر حسێن موسه‌وى و مه‌هدى که‌ر٠وبى و موحسین ر٠ه‌زایى که‌ له‌ فلته‌رى شور٠اى نیگه‌هبان ده‌رچوبوون و پاڵێوراوى سه‌رۆک کۆمارى بوون، به‌ سه‌ر له‌ نوێ دیارى کردنه‌وه‌ى ئه‌حمه‌دى نژاد به‌ سه‌رۆک کۆمار، نار٠ه‌زایه‌تیان ده‌ربر٠ى و هه‌ر سێ پاڵێوراو که‌وتنه‌ ره‌خنه‌ گرتن له‌ شێوه‌ى هه‌ڵبژاردن. له‌ سه‌ره‌تادا رایانگه‌یاند که‌ ئاکامى شانۆگه‌رییه‌که‌ قه‌بووڵ ناکه‌ن. به‌لام زۆرى نه‌برد که‌ موحسین ره‌زایى له‌ بۆچوونه‌کان و ره‌خنه‌کانى پاشگه‌ز بۆوه‌ و ئاکامه‌که‌ى قه‌بوڵ کرد، هه‌روه‌ها له‌ دواییدا مه‌هدى که‌ر٠وبى له‌ راگه‌یێندراوێکدا ...

سه‌رۆک کۆمارى ئه‌حمه‌دى نژادى قه‌بووڵ کرد.
به‌لام نار٠ه‌زایه‌تیه‌کان له‌ ئاکامى شانۆگه‌ریه‌که‌ و هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ى مۆره‌کانى ده‌سه‌لات له‌ پێکهاته‌ى ده‌سه‌لاتدارى، هه‌ل و مه‌رجێکى له‌بارى خوڵقاند بوه‌ هۆى ئه‌وه‌ جه‌ماوه‌رى وه‌زاڵه‌ هاتوو له‌ سته‌م و بێ عه‌داڵه‌تى، له‌و هه‌له‌ که‌ڵک وه‌رگرن و بکه‌ونه‌ ره‌خنه‌ و نار٠ه‌زایه‌تى له‌ رژیم. چه‌ندین شارى گه‌وره‌ى ئێران به‌تایبه‌ت شارى تاران شاهیدى نار٠ه‌زایه‌تى به‌رینى جه‌ماوه‌ر بوو. هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى ر٠ژیمیش بۆ کپ کردنى نار٠ه‌زایه‌تى جه‌ماوه‌ریى به‌ توندترین شێوه‌ که‌وتنه‌ گیان خه‌ڵک و ژماره‌یێکیان شه‌هید کرد و ده‌یان که‌سیان بریندار و سه‌دان که‌سیان له‌ چاڵه‌ ره‌شه‌کاندا زیندانى کرد.
نار٠ه‌زایه‌تیه‌ جه‌ماوه‌ریه‌که‌ى دواى ٢٢ى جۆزه‌ردان نوقته‌ گۆر٠انێک بوو له‌ خه‌باتى جه‌ماوه‌رى ئێران له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتى فاشیستى ئاخوندیدا. ئه‌گه‌رچى هێندێک هه‌وڵیان دا نار٠ه‌زایه‌تى خه‌ڵک به‌ پشتیوانى له‌ موسه‌وى و که‌ر٠وبى بناسێنن، به‌لام راستیه‌که‌ى ئه‌وه‌یه‌ که‌ جه‌ماوه‌رى بێزار له‌ سته‌م و بێ عه‌داڵه‌تى له‌ ناکۆکى نێوان مۆره‌ و باڵه‌کانى ر٠ژیم که‌ڵکیان وه‌رگرت زیاتر نار٠ه‌زایه‌تیه‌کان گه‌رم و گور٠تربوون. له‌و چوارچێوه‌دا لایه‌نگرانى موسه‌وى و که‌ر٠وبى و به‌ناو ئیسلاح خوازان کارى سه‌ره‌کیان ئه‌وه‌بوو که‌ جولانه‌وه‌که‌ به‌ جولانه‌وه‌ى سه‌وز و پشتیوانى که‌ر٠وبى و موسه‌وى بناسێنن، دیاره‌ له‌و پێوه‌ندیه‌دا هێندێک سه‌رکه‌وتنیان وه‌ده‌ست هێناو توانیان ئه‌و بزووتنه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌، که‌ بێ گومان له‌گه‌ڵ ویست و ئامانجه‌کانى که‌ر٠وبى و موسه‌وى نه‌ده‌هاته‌وه‌، له‌لاى ژماره‌یێک له‌ رۆژنامه‌ و ناوه‌نده‌ سیاسیه‌کان به‌ بزووتنه‌وه‌ى سه‌وز بناسێنن. به‌لام دواى ساڵێک ئه‌و راستیه‌ به‌باشى ده‌رکه‌وت که‌ موسه‌وى و که‌ر٠وبى ئامانجیان بێجگه‌ له‌ وه‌ده‌ست هێنانى ده‌سه‌لات شتێکى دیکه‌ نیه‌، ئه‌وان ئیسلاحاتیان له‌ چوارچێوه‌ى کۆمارى ئیسلامیدا گه‌ره‌که‌، ئه‌وان باوه‌ر٠یان به‌ قانوونى ئه‌ساسى و ر٠ێبازى خومه‌ینى و حکومه‌تى دینى و ویلایه‌تى فقیه‌ هه‌یه‌. هه‌ر بۆیه‌ ناکرێ ویست و ئامانجى ئه‌وان له‌گه‌ڵ ویست و ئامانجى جه‌ماوه‌ر و ئازادیخوازان و هێزه‌ شۆر٠شگێر٠ه‌کان که‌ رووخانى ر٠ژیمه‌، یه‌ک بگرێته‌وه‌ و بزووتنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ریى به‌ بزووتنه‌وه‌ى سه‌وز بۆ پشتیوانى له‌ که‌ر٠وبى و موسه‌وى بناسێندرێ.
بێ گومان ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌ک له‌ موسه‌وى یا که‌ر٠وبى وه‌ک سه‌رۆک کۆمار سه‌ریان له‌ سندوقه‌کانى شانۆى هه‌ڵبژاردن ده‌ر بهێنایه‌، هیچ کات ره‌خنه‌یان نه‌ده‌بوو و فه‌رمانى خامنه‌ییان جێ به‌جێ ده‌کرد و ئه‌وه‌ى پێیان بگوترایه‌ رازى ده‌بوون. موسه‌وى و که‌ر٠وبى ئیعترازیان له‌ سیستمى ده‌سه‌لات نیه‌، به‌ڵکو ئیعترازیان له‌وه‌یه‌ که‌ ر٠ێگه‌یان پێ نادرێ حکومه‌ت پێک بێنن.
که‌م که‌س هه‌یه‌ نه‌زانێ که‌ موسه‌وى و که‌ر٠وبى زیاتر له‌ ٢٥ ساڵه‌ به‌رپرس و به‌ر٠ێوه‌به‌رى ده‌سه‌لات بوون، ته‌نانه‌ت ئاخوند خاته‌مى هاوکار و هاو بۆچونیان، ماوه‌ى ٨ ساڵ سه‌رۆک کۆمارى رژیم بوو، ئه‌ى بۆچى له‌ ماوه‌ى ئه‌و چه‌ندین ساڵه‌دا به‌ قازانجى جه‌ماوه‌ر کارێکیان نه‌کرد. بێ گومان ئه‌وانیش هاوبه‌ش و هاوکارن له‌ جینایه‌ت و ئه‌و بێ عه‌داڵه‌تیه‌ى ده‌سه‌لاتداریى که‌ به‌رامبه‌ر به‌ جه‌ماوه‌رى ئێران ئه‌نجامى داوه‌.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران جارێکى دیکه‌ و به‌م بۆنه‌وه‌ هه‌ڵوێستى نه‌گۆر٠ى خۆى که‌ پشتیوانى له‌ نار٠ه‌زایه‌تیه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کان دژ به‌ پێکهاته‌ى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى و هه‌روه‌ها ئه‌و بۆچوونه‌ى که‌ ر٠ژیمى ئاخوندى گۆر٠انى به‌سه‌ردا نایى دووپات ده‌کاته‌وه‌. هه‌روه‌ها باوه‌ر٠ى وایه‌ که‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر مۆره‌یێکى ده‌سه‌لات باوه‌ر٠ی به‌ ئازادى و عه‌داڵه‌ت هه‌بێ، ده‌بێ پێش له‌ هه‌ر کارێک دژایه‌تى خۆیان له‌گه‌ڵ قانوونى ئه‌ساسى، که‌ به‌ردى بناغه‌ى حکومه‌تى سه‌رکوت و مرۆڤ کوژیه‌ رابگه‌یێنێ. هه‌ر مۆره‌یێکى ده‌سه‌لات کاتێک ده‌توانێ بگه‌ر٠ێته‌وه‌ بۆ باوه‌شى جه‌ماوه‌ر، که‌ دژ به‌ سیستمى ویلایه‌تى فقیه‌ بێ و پشتیوانى له‌ دامه‌زراندنى حکومه‌تێکى دیموکراتیک و ئازادیخواز بکا.
ره‌نگه‌ موسه‌وى و که‌ر٠وبى لێره‌ و له‌وێ و له‌ راگه‌یێندراوه‌کاندا باس له‌ ئازادى بکه‌ن، به‌لام ئه‌و ئازادیه‌ى ئه‌وان قسه‌ى لێ ده‌که‌ن، بێ بنه‌مایه‌ و ته‌نیا به‌ مه‌به‌ستى مانه‌وه‌یانه‌ له‌ دایره‌ى حوکمر٠انى و سووربوونیانه‌ له‌سه‌ر په‌ره‌ پێدان به‌ سیستمى ده‌سه‌لاتدارى ئاخوندى و قانوونى ئه‌ساسى که‌ پر٠ه‌ له‌ جیاوازى دانان بۆ گه‌لانى ئێران و بیرو بۆچوونه‌ جیا جیاکان.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، باوه‌ر٠ى وایه‌ باشترین و نزیکترین ر٠ێگه‌ بۆ ر٠زگارى خه‌ڵکى ئێران و گه‌یشتنى گه‌لى کورد به‌ مافه‌ بنچینه‌ییه‌کانى، رووخانى یه‌کجاریى ده‌سه‌لاتى ویلایه‌تى فقیه‌ و له‌ناو چوونى تێکر٠اى باند و ده‌سته‌کانى ده‌سه‌لاتداریه‌.
کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، له‌گه‌ڵ یادکردنه‌وه‌ى نار٠ه‌زایه‌تى جه‌ماوه‌ریى جۆزه‌ردانى ساڵى رابردوو له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتى ئاخوندى، دروود ده‌نێرێ بۆ رۆحى پاکى شه‌هیدانى نار٠ه‌زایه‌تیه‌کانى ساڵى ١٣٨٨ و زیندانیانى سیاسى جولانه‌وه‌ى ئازادیخوازى سه‌رانسه‌رى دژ به‌ ده‌سه‌لاتى نا مه‌شروعى ویلایه‌تى فقیه‌.
مه‌رگ و نه‌مان بۆ ر٠ژیمى دیکتاتۆرى ئاخوندى و باند و ده‌سته‌کانى

کۆمیته‌ى ناوه‌ندى
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
٢٠ /٣/١٣٨٩






14 سال و 5 ماه و 10 روز و 22 ساعت و 2 دقیقه پیش از این

راگه‌یێندراوى سازمان خه‌بات له‌ پێوه‌ند به‌ نار٠ه‌زایه‌تیه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کانى جۆزه‌ردانى ساڵى رابردووى ئ٠یران دواى شانۆى ده‌یه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى

راگه‌یێندراوى سازمان خه‌بات له‌ پێوه‌ند به‌ نار٠ه‌زایه‌تیه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کانى جۆزه‌ردانى ساڵى رابردووى ئ٠یران دواى شانۆى ده‌یه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن