دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نیگه‌رانى له‌راده‌به‌ده‌رى رژیم له‌ سه‌رهه‌ڵدانى راپه‌رین و ناره‌زایه‌تى له‌تاران

نیگه‌رانى له‌راده‌به‌ده‌رى رژیم له‌ سه‌رهه‌ڵدانى راپه‌رین و ناره‌زایه‌تى له‌تاران

به‌ پێى هه‌واڵه‌کان شه‌وى هه‌ینى له‌زۆربه‌ى گه‌رکه‌کانى تاران ده‌نگى "الله‌ اکبر" و مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیکتاتۆر به‌رز بۆوه‌ و سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ ٢٢ى جۆزه‌ردان هه‌لیکۆپته‌ره‌کانى هێزى ئینتزامى به‌سه‌ر ئاسمانى شارى تاران دسوور٠انه‌وه‌. جێگه‌ى باسه‌ له‌شاره‌کانى ته‌ورێز، کرمان ، شیراز ، ئیسفه‌هان و یاسوج و .. به‌هه‌مان شێوه‌ ...

ده‌نگى "الله‌ اکبر" بیستراوه‌ و شاره‌گه‌وره‌کانى ئێران له‌حاڵى خۆسازدان بۆ ناره‌زایه‌تى ده‌ربرینن. به‌ پێى راگه‌یه‌ندراوێکى ده‌بیرخانه‌ى شوراى میللى موقاوه‌مه‌ت، رژیمى ئاخوندى به‌ به‌رێوه‌بردنى کۆبوونه‌وه‌ى جۆراوجۆر که‌ به‌تایبه‌ت له‌ قه‌رارگاى"ساروڵڵا" که‌ ئه‌رکى پاراستنى شارى تارانى له‌ئه‌ستۆیه‌، وێراى ده‌ربرینى نیگه‌رانى و ترسیان له‌ خه‌ڵک و لاوانى نارازى، له‌ بیرى چاره‌سه‌رێک بۆ به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ راپه‌رینى خه‌ڵک له‌ ساڵرۆژى ٢٢ى جۆزه‌ردان دان. له‌وراگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه‌، ئه‌و کرده‌وانه‌ى که‌ رژیمى ئاخوندى بۆ کونترۆڵ کردنى دۆخه‌که‌ گرتوویه‌ته‌ پێش بریتیه‌ له‌: زیاد کردنى شوێنه‌کانى جێگر بوونى به‌سیجى دژه‌ خه‌ڵک له‌ ٦ ناوچه‌وه‌ بۆ ٢٢ ناوچه‌، زیاد بوونى هێزه‌کانى به‌سیج له‌و شوێنانه‌، زۆرکردنى سوورانه‌وه‌ له‌ناوشار و پشکنینه‌کان، هاتنه‌ مه‌یدانى سه‌رجه‌م تیپه‌کانى سپاى "محه‌ممه‌د ره‌سوڵوڵڵا"، هاتنى سپاى سه‌یدولشوهه‌دا له‌که‌رجه‌وه‌ بۆ تاران،هاتنه‌ مه‌یدانى تیپه‌کانى"ئه‌نسار" و "ئه‌زهرا" و "ئالى محه‌ممه‌د" و گوردانه‌کانى ئیمام حوسێن که‌ له‌ژێر فه‌رمانده‌یی سپاى پاسداران دان. جێگرى ئیتلاعاتى قه‌رارگاى ساروڵڵا و سپاى محه‌ممه‌د سه‌رجه‌م شوێنى جێگربوونى به‌سیجه‌کانیان به‌ مه‌به‌ستى کۆکردنه‌وه‌ى زانیارى پێوه‌ندیدار به‌ ناره‌زایه‌تیه‌کانه‌وه‌ به‌کار گرتووه‌.



14 سال و 5 ماه و 12 روز و 17 ساعت و 51 دقیقه پیش از این

نیگه‌رانى له‌راده‌به‌ده‌رى رژیم له‌ سه‌رهه‌ڵدانى راپه‌رین و ناره‌زایه‌تى له‌تاران

نیگه‌رانى له‌راده‌به‌ده‌رى رژیم له‌ سه‌رهه‌ڵدانى راپه‌رین و ناره‌زایه‌تى له‌تاران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن