جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێرشى ئیسرائیل بۆ سه‌ر که‌شتى ئازادى

هێرشى ئیسرائیل بۆ سه‌ر که‌شتى ئازادى
نووسه‌ر: سارۆ

نووسه‌ر: سارۆ
له‌ سه‌ره‌تاى مانگى جو٠Žزه‌ردان دا هێزى کو٠Žماندوى ئیسرائیل له‌ئاوه‌کانى نێونه‌ته‌وه‌یى دا هێرشى کرده‌ سه‌ر که‌شتیێکى تورکیه‌ که‌ به‌ مه‌به‌ستى، شکاندنى ئابلوقه‌ى شارى غه‌ززه‌ له‌رێ دا بوو، سه‌رنشینه‌کانى ئه‌و که‌شتیه‌ له‌ هاووڵاتیانى دانیشتوى تورکیه‌ و ژماره‌یه‌ک له‌ وڵاتانى دیکه‌ پێک هاتبوو.به‌ هوى ئه‌و هێرشه‌ ١٠ که‌س له‌ سه‌رنشینه‌کانى که‌شتیه‌که‌ کوژران و چه‌ندین که‌سیش بریندار بوون. هه‌روه‌ها هێزه‌کانى ئیسرائیل باقى سه‌رنشینه‌کانى که‌شتیه‌که‌یان گرت که‌ له‌ دواى دوو رو٠Žژ به‌ هۆى فشارى حکوومه‌ت و ناوه‌نده‌ جیهانیه‌کان ناچار بوو ئازادیان بکات. چه‌ند روژ دواى ...

ئه‌و روداوه‌ خویناویه‌ش که‌شتیه‌کى ئیرله‌ندى به‌ره‌و غه‌ززه‌ به‌رێکه‌وت که‌ ئه‌وه‌یش له‌ لایه‌ن هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانى ئیسرائیله‌وه‌ ده‌ستى به‌ سه‌ردا گیرا، بێ گومان هێرشى هێزى سه‌ربازى بۆ سه‌ر ئه‌و دوو که‌شتیه‌،که‌ هه‌لگرى که‌سانى بێ چه‌ک و ئه‌ویش له‌ ناو ئاوى نیوده‌وڵه‌تی و به‌ده‌ر له‌ سنورى ئاویی ئیسرائیل، کرده‌وه‌یێکى ناره‌وایه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ هێرشى یه‌که‌مدا ژماره‌یه‌ک که‌سى بێ چه‌ک کوژران و ژماره‌یک برێنداربوون .
به‌ دواى ئه‌و کرده‌وه‌ ناقانونیه‌، ئیسرائیل که‌وتۆته‌ گه‌وره‌ترین کێ٠Žشه‌ى سیاسی، که‌ له‌ مێژوى دامه‌زراندنى ئیسرائیل به‌ یه‌کێک له‌ حه‌سته‌مترین کێشه‌ى سیاسی و دیپلوماسیه‌کانى ده‌زاندرێ. له‌ پێش هه‌ر شتێکدا،خه‌ته‌رى له‌ ده‌ستدانى پ٠Žیوه‌ندى سیاسی، له‌نێوان ئیسرائیل وتورکیه‌ گه‌لێک نزیک بووه‌، هه‌روه‌ها وه‌ڵاتانى ئوروپایى وسازمانى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان به‌ توندى هێرشى ئیسرائیل یان مه‌حکوم کرد، هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا شوراى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و رێکخراوه‌کانى جیهانى پارێزه‌رى مافى مرڤ هه‌ر کام به‌ نۆره‌ى خو٠Žیان له‌ دژى کرده‌وه‌ى ئیسرائیل هه‌ڵوێستیان گرت. له‌گه‌ڵ ئه‌و راستیه‌ که‌ کرده‌وه‌ى ئیسرائیل ناره‌واو مه‌حکومه‌، دبێ ئه‌وه‌ش له‌ به‌ر چاو بگیرێت که‌ رژیمه‌ سه‌ره‌رو٠Žکان له‌ پێشیانه‌وه‌ رژیمى ئاخوندى هه‌وڵى خستوه‌ته‌گه‌ر تا له‌و هه‌ڵه‌ گه‌وره‌یه‌ى ئیسرائیل وهه‌روه‌ها له‌و هه‌لومه‌رجه‌ تایبه‌ته‌ى که‌ باڵى به‌ سه‌ر خرهه‌ڵاتى ناوه‌راست دا کێشاوه‌ به‌ قازانجى خو٠Žى که‌ڵک وه‌ر بگرێ.
ده‌سه‌ڵاتدارانى رژیمى ئیران به‌ وه‌رێ خستنى پروپاگه‌نده‌ى به‌ربڵاو و هاندانى دو٠Žسته‌کانیان له‌ فه‌له‌ستین، هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ستى دانیشتوانى فلسگینى به‌ قازانجى خو٠Žیان و سیاسه‌ته‌ ئاژاوه‌گیریه‌کانیان رابکێشن. شک له‌وه‌دانیه‌ رژیمى ئێران له‌و هه‌ڵه‌ و کرده‌وه‌ ناره‌وایه‌ى ئیسرائیل که‌ڵکى زورتر له‌هه‌موو لایه‌ن و ده‌وڵه‌ته‌کانى دیکه‌ وه‌ر ده‌گرێ. ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئاخوندى به‌ بێ ئه‌وه‌ى کرده‌وه‌ و کارێکى شیاو و په‌سه‌ندیان به‌ قازانجى خه‌ڵکى فلسگین هه‌بێ به‌ شێوه‌یێکى فێڵبازانه‌ مه‌به‌ستیانه‌ له‌و کرده‌وه‌ خراپه‌ى که‌ هێزى سه‌ربازى ئیسرائیل له‌ ئاوه‌کانى نێونه‌ته‌وه‌یى کردیان که‌ڵکى سیاسى شه‌یتانى و ئاژاوه‌گیرانه‌ وه‌رگرن.
شک نیه‌ که‌ کرده‌وه‌ى هێزه‌ى سه‌ربازى ئیسرائیل ناپه‌سه‌نده‌ و پر زیانه‌ و جێگه‌ى نیگه‌رانی و پێ ناخوش بوونه‌، بێ گومان به‌و راده‌یه‌ش زیانى هه‌یه‌ که‌ هه‌ل بو رژیمى ئاخوندى زیاتر ده‌رخسێ تا ده‌ست له‌ کاروبارى فلسگین وه‌ربدات و رێگه‌ى بوخو٠Žشتر بێ سیاسه‌ته‌ ئاژاوه‌گێرى و شه‌رئه‌نگیزیه‌کانى به‌رێته‌ پیش.
جێگه‌ى خو٠Žیه‌تى که‌ وڵاتانى عه‌ره‌ب و هه‌روه‌ها ووڵاتى تورکیه‌ و باقى وڵاتانى دیکه‌ى جیهان رێگه‌ له‌وه‌بگرن که‌ ئامانجه‌کانى ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئاخوندى بێته‌دى. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تى ئیسرائیلیش ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیه‌تى رێگا له‌ ده‌ستیوه‌ردانى رژیمى ئیران بگرێ هه‌روه‌ها مه‌به‌ستیه‌تى ئاشتى و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌که‌دا جیگیر بکرێ، پیویسته‌ به‌ شێوه‌ییکى ئوسولی و دوور له‌ توندوتیژى و هه‌رشه‌شه‌ له‌گه‌ڵ تێکراى رێکخراو و دامه‌زراوه‌ فلیسگینهکان دانیشێ و به‌و کاره‌ى هه‌وڵى جیدى بدات تا رژیمى ئاخوندى ده‌ستى له‌ فلیسگین و کێشه‌که‌ى کورت بکرێته‌وه‌.
مه‌سه‌له‌یه‌کى دێکه‌ى جێگه‌ى باس ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر له‌ رابرده‌وودا کیشه‌کان و ته‌نانه‌ت راده‌ى کرده‌وه‌ جینایه‌تکاریه‌کان ده‌شاردرانه‌وه‌، ئیستا هه‌ر روداوێک به‌ زوویى له‌ جیهاندا بڵاو ده‌بێته‌و، چونکه‌ هوى راگه‌یاندن وپێوه‌ندى کردن به‌رێن و زو٠Žره‌. دیاره‌ ئیسرائیل و هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکى دیکه‌ ناتوانن جینایه‌ت و کرده‌وه‌ ناره‌واکانیان وه‌شارن. وه‌ک بینیمان کرده‌وه‌ى ئه‌م جاره‌ى ئیسرائیل ده‌نگدانه‌وه‌ی زو٠Žری هه‌بوو و هه‌ستى به‌شى زو٠Žرى مروڤه‌کانى سه‌رانسه‌رى جیهان بریندارکرد و توره‌یى جیهانى به‌رانبه‌ر ئیسرائیل به‌رین و به‌ربڵاوتر کردوه‌ که‌ ئه‌وه‌ش زیانى زو٠Žرى به‌ وه‌زعى سیاسی ئیسرائیل گه‌یاند.








14 سال و 5 ماه و 9 روز و 23 ساعت و 34 دقیقه پیش از این

هێرشى ئیسرائیل بۆ سه‌ر که‌شتى ئازادى

هێرشى ئیسرائیل بۆ سه‌ر که‌شتى ئازادى


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن