جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گرتنى خه‌ڵک له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیمه‌وه‌

گرتنى خه‌ڵک له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیمه‌وه‌

له‌رۆژانى رابردوو سه‌ره‌راى پاشه‌کشه‌ى موسه‌وى و که‌رووبی له‌مه‌به‌ستى به‌شداریکردن له‌ ته‌زاهوراتى ٢٢ى جۆزه‌ردان ژماره‌یێکى به‌رچاو له‌ هاونیشتمانان له‌شاره‌کانى ئێران رژانه‌سه‌ر شه‌قامه‌کان و له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌رکووتگه‌ره‌کانى رژیم ت٠Žێکگیران. به‌ پێى راپۆرته‌کان له‌زۆربه‌ى شاره‌کانى ئێران خه‌ڵک ناره‌زاتیان ده‌ربریوه‌ و له‌هێندێک شاریش خه‌ڵک له‌گه‌ڵ مه‌ئمورانى رژیم تێکگیراون. دوابه‌دواى ناره‌زایه‌تیه‌کانى رۆژى شه‌ممه‌ ٢٢ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٩ زیاتر له‌٩٠ ٠  که‌سی...

بێ تاوان له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئینتزامى رژیم گیراون که‌ له‌وژماره‌یه‌ لانى که‌م ٣٠ ٠  که‌سیان ژنن. جێگه‌ى باسه‌ گیراوان بۆ شوێن گه‌ڵێکى نادیار گوازراونه‌ته‌وه‌ و ته‌نیا به‌ خانه‌واده‌کانیان ووتراوه‌ ده‌بێ سه‌ردانى پۆلیسى ئه‌منیه‌ت بکه‌ن . جێگه‌ى باسه‌ ئه‌و که‌سانه‌ له‌کاتى گیرانیان که‌وتوونه‌ته‌ به‌ر ئازار و لێدانى هێزه‌ سه‌رکووتگه‌ره‌کانى ئینتزامى و جل و به‌رگ شه‌خسیه‌کان. خانه‌واده‌ى گیراوان له‌چوونیه‌تى باردۆخى رۆڵه‌کانیان بێ ئاگان و هێزه‌کانى رژیمیش به‌ گرتنى چوارێیانى شه‌قامى "کارگر جنووبی" پێش به‌ کۆبوونه‌وه‌ى خانه‌واده‌ى گیراوان له‌به‌رانبه‌ر ستادى فه‌رمانده‌یی تاران ده‌گرن.



14 سال و 5 ماه و 8 روز و 16 ساعت و 41 دقیقه پیش از این

گرتنى خه‌ڵک له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیمه‌وه‌

گرتنى خه‌ڵک له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیمه‌وه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن